لەماوە شەش ڕۆژدا 32 هەزار گەشتیار لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هاتوچۆیان کردووە
- کوردستان
- 10 حوزەیران

دەروازەی حاجی ئۆمەران
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژانی جەژندا ڕێژەی هاتوچۆی گەشتیاران لەسنووری دەروازەی حاجی ئۆمەران بەراورد بەڕۆژانی ئاسایی سێ بەرامبەر زیادیکردووە و لەماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوو 32 هەزار گەشتیار، لەڕێگەی ئەو دەروازەیەوە هاتوچۆیان کردووە.
وێنە گەورەکە: هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، زیادبوونی ژمارەی گرووپە گەشتیارییەکان کاریگەریی ئەرێنی خستووەتە سەر ڕێژەی هاتنی گەشتیارن لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەپێچەوانەشەوە، هەروەها 626 هەزار گەشتیار لەماوەی شەش مانگدا لە دەوازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران هاتوچۆیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: سالار تەحسین، بەرێوەبەری نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران بە ئاڤای گوت، "لەماوەی شەش ڕۆژدا، 21 هەزار گەشتیار لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق سەردانی ئێرانیان کردووە و 11 هەزار گەشتیاریش لە ئێران و پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتوونەتە هەرێمی کوردستان."
ئەمەش بزانە: 80 ئەفسەر و کارمەند بەشێوەی بەردەوام لەدەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران کار دەکەن، هیچ ڕسوماتێک لە گەشتیاران وەرناگیرێت و لەماوەی 10 خولەکدا مامەڵەکانیان تەواو دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت