بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان: قەبارەی ئاوی گلدراوەی بەنداوەکەمان تەنیا 24%ە
- هەواڵ
- 10 حوزەیران

دابەزینی ئاستی ئاو لە بەنداوی دووکان
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ کەمی بارانبارین کاریگەری لەسەر ڕێژەی ئاوی گلدراوەی بەنداوی دووکان هەبووە، بەڕێوەبەری بەنداوەکەش دەڵێت: لەبەر ئەوەی ئێستا کەمتر ئاو بەردەدەینەوە، کاریگەری لەسەر چەند جۆرێکی کشتووکاڵ دروستکردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەنگۆیەک لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە حکومەتی عێراق بە نووسراوێکی فەرمی فشاری لە هەرێمی کوردستان کردووە کە ئاوی گلدراوەی زیاتر لە بەنداوەکانەوە بەربداتەوە، کە ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر دابەزینی زیاتری ئاستی ئاوی بەنداوەکان. ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ڕاستی ئەم بابەتە کردووە.
لێدوانی فەرمی: کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیە ڕەتدەکەینەوە و دوورین لە هەر جۆرە فشارێک، لە 1ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک وەرزی هایدرۆلۆجیمان دەستپێدەکات، هەر بڕە ئاوێک کە بۆ دەریاچەکە دێت و کۆیدەکەینەوە، دواتر لە 1ی حوزەیران بە بەرنامە بەریدەدەینەوە و هاوسەنگی پێ دەپارێزین.
- بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان باسیش لەوە دەکات: ئێستا قەبارەی ئاوی گلدراوەی بەنداوی دووکان 24٪ە، بڕێک لەم ئاوە بۆ چەند مانگی داهاتوو بەکاردەهێنین، کاتێک ڕێژەی ئاوی دەریاچەکە کەم بێت و ڕێژەی بارانبارینیش کەم بێت ئەوا ڕێگە بە هەندێک جۆری کشتووکاڵ نادەین لە خوارەوەی بەنداوەکە بکرێت.
- کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی دووکان کاریگەری لەسەر ئاوی خواردنەوە نابێت.
زانیاریی زیاتر: ئەمساڵ بەهۆی کەمی ڕێژەی بارانبارینەوە لەسنووری قەزای دووکان تەنیا 220 ملیم باران باریوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕێژەی ئاوی گلدراوە هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پێترۆ لە واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە پێشوازیی لە 350 هەزار پەنابەری سووری کردبێت




