
هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەکان و لۆگۆ ڤیزت کوردستان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزار ئاشكرای دەكات، پلان وایە هەرێمی كوردستان لەڕووی گەشتیارییەوە ببێتە سویسڕای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وێنە گەورەكە: بڕیارە کاتژمێر 8ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر دیپلۆماتکار و کەسانی بیانی، دامەزراوەی ڤیزت کوردستان تایبەت بە كەرتی گەشتیاری، خۆی ڕابگەیێنێت، دامەزراوەكە ئامانجی ئەوەیە تا 10 ساڵی تر، ژمارەی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان بگەیێنێتە 20 ملیۆن گەشتیار كە ئێستا گەیشتووەتە 9 ملیۆن.
لێدوانی فەرمی: سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئامانجەكە ئەوەیە كە كەرتی تایبەت هاوكار و هەماهەنگیى كەرتی حكومی بێت بۆ پێشخستنی سێكتەری گەشتیاری، دامەزراوەی ڤیزت كوردستان، گەشتیاریی هەرێمی كوردستان دەخاتە سەر نەخشەی گەشتیاریی جیهان.
- ڕوونیشی كردەوە، پەرەپێدانی كەرتی گەشتاریی هەرێمی كوردستان ڕەنگە بەخواستی وڵاتانی ئیقلیمی نەبێت بەو پێیەی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی گەشتیاران بۆ ئەو وڵاتانە، بەتایبەت كە ڕووبەڕووی جۆرێك ناسەقامگیریی سیاسی، سەربازی و ئابووری بوونەتەوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو پلانەی داڕێژراوە؛ كوردستان دەكەینە دڵی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تا دە ساڵی تر، ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بگەیەنینە 20 ملیۆن گەشتیار.
پەیوەست بەم بابەتەوە: دامەزراوەی 'ڤیزت كوردستان'، هەلی کار بۆ زیاتر لە 500 کەس دەڕەخسینێت، هاوکات دامەزراوەكە کار بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی پێویست بۆ کەرتی گەشتیاری لە کوردستان دەکات، خزمەتگوزارییەکانی وەکو دابینکردنی هۆتێل، شوێنەکانی مانەوە و پلیت بڕین لەسەر وێبسایتێک پێشکەش بە گەشتیارانی بیانی دەکات.
زانیاریی زیاتر: ڤیزت کوردستان كار لەسەر چەند پرۆژەیەکی گەشتیاری دەکات، دیارترینیان پرۆژەیەكی تەلەفریکە بە مەودای 10 کیلۆمەتر، كە لە ئیدارەی سۆران جێبەجێ دەكرێت و تا ساڵی 2027 تەواو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
7 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم





