سوپای ئیسرائیل ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر ئاشکرا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 حوزەیران

دیمەنی تێکشكاندنی دیوارە تەلبەندەکان و هێرشکردنە سەر یاخین لەلایەن حەماسەوە
ئاڤا نیوز
میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، سوپای ئیسرائیل ئەنجامی لێکۆڵینەوەی خۆی لە بارەی هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 لە ڕاپۆرتێکدا بڵاودەکاتەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2023-10-07، بزوتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنێکی دژی ئیسرائیل بە ناوی "تۆفانی ئەقسا" ڕاگەیاند و تێیدا پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی وڵاتەکە کرد، دواتر چەکدارانی حەماس دیوارە ئاسنینە زیرەکەکەی ئیسرائیلیان تێپەڕاند و هێرشیان کردە سەر ڤیستیڤاڵێکی میوزیک و هەزار و 200 کەس کوژران و سەدان کەسیشی بە بارمتە گرت، دوای نزیکەی دوو ساڵ سوپای ئیسرائیل لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە ئاشکرا کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی سوپای ئیسرائیل، دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان بەم شێوەیەیە:
٠ چەکدارە فەلەستینییەکان زانیارییان لەسەر شوێنی ماڵی ئەو بەرپرسە ئەمنییانەى ئیسرائیل هەبووە کە لە ياخين نیشتەجێبوون.
٠ زۆربەی ئەندامانی ژووری ئاگادارکردنەوەی یاخین، لە پێکدادانەکان لەگەڵ چەکدارانى بزووتنەوەی حەماس شەڕیان نەکردووە و ئەرکی خۆیان جێبەجێنەکردووە.
٠ دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستپێکردنی هێرشەکەى حەماس، هێزەکانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە ياخين، بەڵام ژمارەیان کەم بووە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دوای هێرشەکەی حەماس، لەو کاتەوە ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە و تاوەکو ئێستا سەدان هەزار کەس لەو کەرتە کوژران و برینداربوون.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە





