ئاڤا نیوز
پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسوولەی خۆراک ماوەی دە ڕۆژە لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە تائیستا نزیکەی نێو ملیۆن کەس فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و پڕۆسەکە بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ ئەلیکترۆنی کردنی فۆڕمی خۆراک بەردەوامە دوای تۆمارکردنی تەواوی هاووڵاتیانیش زیادکردنی ناوی منداڵ و گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک و ڕەشکردنەوەی ناوی منداڵ بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات، دواین وادەش بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە مانگی حەوتی ئەمساڵە.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک، لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 9ـی بەیانی ئاڤا وتی، سەرەتای دەستپێکی پڕۆسەکە لە هەولێر بە هێواشی بەڕێوەدەچوو لەبەر ئەوەی خەڵک زانیاریی تەواوی لەسەر نەبوو، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕێژەکە بەرز بووەوە و زیادی کردووە، بە تایبەتی لە شاری هەولێر لەچاو شارەکانی دیکە خەڵک زیاتر فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە، تائێستا نزیکەی نیو ملیۆن کەس دەبێت و ڕۆژانەش ڕێژەکە زیاد دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەوەی کارتی نیشتیمانی نییە دەتوانێت فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە، چونکە لەناو ئەپلیکەیشنەکە چەند بڕگەیەک هەیە ڕێگە دەدات بەشداری پڕۆسەکە بکات، بەڵام هەر کاتێک کارتی نیشتیمانی ئامادەبوو دەتوانێت لە ئەپلیکەیشنەکە زیادی بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەسانە لە دەرەوەی وڵاتن ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراک پڕ بکەنەوە، چونکە ئەو بەرنامەیە بۆ ئەوەیە داتا و زانیاری و ئامارێکی دروست بەدەست بگات، ئەو بەرنامەیە بەستراوەتەوە بە سیستمی جی پی ئێسەوە، ئەگەر هەوڵ بدرێت لە دەرەوەی وڵات پڕ بکرێتەوە ڕاستەوخۆ پسوولەی خۆراکی کەسەکان ڕادەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
9 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم





