بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی ڕێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمی کەریم شنگالی بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 11 حوزەیران
ئاڤا نیوز
تەرمی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتەوە هەرێمی کوردستان و لە مەراسیمێکدا لە پیرمام بەخاک دەسپێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دوێنێ سێشەممە لە تەمەنی 75 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە تەرمەکەی گەیشتەوە هەرێمی کوردستان و دواتر لە پیرمام بەخاک دەسپێردرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تەرمی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ئیماراتەوە گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانە لەلایەن، سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای حکومی و حیزبی پێشوازی لێکرا و بڕیارە لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا تەرمەکەی بەڕێبکرێت بۆ مزگەوتی جەلیل خەیات و دواتریش دەبرێتەوە بۆ پیرمام و لەوێ بەخاک دەسپێردرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی پێشوازیکردن لە تەرمی کەریم شنگالیدا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، "لەم ڕۆژەدا زۆر ئەستەمە مرۆڤ بتوانێت قسە بکات، چونکە هەڤاڵێکی زۆر زۆر نزیک و برایەکی زۆر خۆشەویستمان لەدەستدا، کاک کەریم هەر لە تەمەنی منداڵییەوە لە خانەوادەیەکی کورد پەروەرەوە پێگەیشتووە، کە قوتابی بوو لە کۆلێژی یاسا لە بەغدا لەو کاتەوە ئەندامێکی چالاکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، دوای ڕێکەوتنی 11ـی ئازاریش زۆر گەنج بوو کە زانکۆی تەواوکرد، سەرپەرشتی پڕۆسەیەکی کرد تایبەت بە شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول".
سەرۆک بارزانی گوتیشی، "کەریم شنگالی پیاوی ڕۆژانی تەنگانە بوو، من شاهیدم، شاهیدی تێکۆشان و دڵسۆزی و وەفاداری ئەو برایەم، سەرەخۆشی لە کەسوکاری دەکەم، بەڵام پێش ئەوان سەرەخۆشی لە خۆم دەکەم، جێگەی بەهەشتە ان شاءالله، مردن ڕێگەیەکی حەقە، هەر کەسمان بە ڕۆژی خۆی دەیگاتێ و ان شاءالله خوا ئەم میللەتە بپارێزێت و کوردستان ئاوەدان بێت، ڕۆڵەی دڵسۆزی وەک کاک کەریمیش ان شاءالله هەمیشە هەر لە خزمەتی ئەم وڵاتە دابن".
باکگراوند: عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا، ناسراو بە کەریم شنگالی، ساڵی 1950 لەدایکبووە و پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە کابینەکانی چوار، پێنج، شەش، حەوت و هەشتی هەرێمی کوردستان وەزیری ناوخۆ بوو، دوێنێ سێشەممە لە تەمەنی 75 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
9 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم




