
دیمەنی بەنزینخانەی کێوەڕەش. وێنە؛ قایمقامیەتی ڕانیە
ئاڤا نیوز
لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان پشکنین بۆ بەنزینخانەی کێوەڕەش لە قەزای ڕانیە کراوە، پاشان بەنزینەکەی لە پشکنین دەرنەچووە و بڕیاری داخستنی لەسەر دراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لێژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی قەزای ڕانیە بە هاوبەشی بەشی ئابووری بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین دوای بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاووڵاتیان و وەرگرتنی نموونەی بەنزین بۆ پشکنین دەرکەوت بەنزینخانەی کێوەڕەش جۆری بەنزینی نۆرماڵەکەی لە پشکنین دەرنەچووە، بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری پێویست و یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر، بڕیاری داخستن و پێبژاردنی بۆ دەرچووە.
لێدوانی فەرمی: کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنەی قایمقامیەتی ڕانیە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، مانگانە لیژنەکانمان پشکنین بۆ بەنزینخانەکان دەکەن، بەنزینخانەی کێوەڕەش سکاڵای هاووڵاتیانی لەسەر بوو، بەنزینی نۆرماڵەکەی براوە بۆ پشکنین، بەڵام لە پشکنین دەرنەچووە، سەرەڕای ئەوەی مۆڵەتی فەرمی هەبووە، بەڵام ئەوە جاری یەکەمی نیە بەنزینەکەی لە پشکنین دەرنەچێت، بۆیە بڕیاردرا بە داخستنی بەنزینخانەکە و پێبژاردنی خاوەنەکەی.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی لیژنەی قایمقامیەتی ڕانیە، دەڵێت، بەپێویستی دەزانین هاووڵاتیان ئاگادار بکەینەوە کە لیژنەی سوتەمەنیمان چاودێرێکی وردی سەرجەم بەنزینخانەکان دەبێت لە کاتی پابەندنەبوون لێکۆلینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوو سەرجەم بەنزینخانە لاوەکییەکانی سنووری ڕانیە کە لەسەر شەقامەکان هەبوون و مۆڵەتیان نەبوو لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی ڕانیە داخراون کە ژمارەیان نزیکەی 30 بەنزینخانە دەبوون، هاوکات بەشێک لەو بەنزینخانانەی مۆڵەتیان هەبووە و پابەند نەبوونە بە ڕێنماییەکان داخراون کە نزیکەی پێنج بەنزینخانە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
8 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم





