
دیمەنێک لە پردی دەلال و کۆڕنیشی زاخۆ
ئاڤا نیوز
لە جەژنی قوربانی ئەمساڵدا نزیکەی 40 هەزار گەشتیار سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیان کردووە کە بەشی هەرە زۆری لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتبوون.
چیرۆکی سەرەکی: وەک ئەوەی پێشبینی دەکرا و ئامادەکاری بۆکرابوو، لە ڕۆژانی جەژنی قوربان ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بە تایبەت لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد.
لێدوانی فەرمی: بێوار سندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و بەبازاڕکردن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری زاخۆ بە ئاڤای گوت: 38 هەزار و 515 گەشتیار سەردانی زاخۆیان کردووە، ئێمەش پێشتر ئامادەکاری تەواومان کردبوو بۆ پێشوازی کردن لە گەشتیاران.
ژمارەکان وادەلێن: 38 هەزار و 515 گەشتیار سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیان کردووە، لەوانە:
22 هەزار و 283 گەشتیار لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق هاتبوون.
15 هەزار گەشتیار لە ناوخۆوە هاتبوون.
هەزار و 232 گەشتیاری نێودەوڵەتی کە لە دەرەوە هاتبوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 260 بنکەی گەشتیاری و 35 هاوینەهەوار هەن، لە سەنتەری شاری زاخۆش چوار شوێنی گەشتیاری هەن کە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار سەردانیان دەکەن ئەوانیش (کۆڕنیش، قەڵای زاخۆ، بازاڕی کۆن، بەشی دووەمی کۆڕنیش)
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت






