دیمەنێکی شاری دهۆک - وێنەی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەهۆی هاتنی نزیكەی 60 هەزار گەشتیار لە ناوچە جیاوازەكانی عێراقەوە، سەرجەم هۆتێل و مۆتێلەكانی دهۆك پڕبوون لە گەشتیار، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دهۆكیش پێشبینی دەكات تا پشووەكانی كۆتایی هەفتە، ژمارەی گەشتیاران بگاتە 90 هەزار.
چیرۆكی سەرەكی: هاوشێوەی سەرجەم بۆنە و جەژنەكان، لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا دەیان هەزار گەشتیار لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و وڵاتانی دەوروبەر، ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، زۆرێك لە سەردانیكارانیش لە ڕێگەی گرووپی گەشتیاری هاتوون.
لێدوانی فەرمی: د. خەیرى عەلى ئوسو، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، پلانی پێشوازیكردن لە زۆرترین ژمارەی گەشتیار لە ڕۆژانی جەژندا، بە تەواوی سەركەوتوو بووە و نزیكەی 60 هەزار گەشتیار لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای دهۆك كردووە.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دهۆك پێشبینیش دەكات، لە پشووەكانی كۆتایی هەفتە، ژمارەكە بگاتە 90 هەزار گەشتیار، هەوڵەكانیش بەو ئاڕاستەیەن هاتنی گەشتیار بەردەوام لە هەڵكشان بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پارێزگای دهۆك 900 بنكە و شوێنی گەشتیاری هەن، هاوكات 300 ناوچەی سرووشتی هەن كە تایبەتمەندیی گەشتیارییان هەیە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردووشدا چەندین پرۆژەی ستراتیژی گەشتیاری لە پارێزگاكە جێبەجێكراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت






