حکومەت تێچووی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییە سووریانە لە ئەستۆ دەگرێت کە توانای گەڕانەوەیان نییە
- هەواڵ
- 12 حوزەیران

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر سێ بڕیار بەرژەوەندی ئەو هاووڵاتییانە دەرکردووە کە ڕەگەزنامەی سووریان هەیە و لە کوردستانن. یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەیە تێچووی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانە لە ئەستۆ دەگرێت کە توانای ماددی گەڕانەوەیان نییە.
وێنە گەورەکە: دوای ساڵی 2011 و دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی گەلانی سووریا، ملیۆنان هاووڵاتی سووری ئاوارەی وڵاتانی دەووربەر بوون، سەدان هەزاریان ئاوارەی شارەکانی کوردستان بوون و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاری تەواوی مانەوە و کارکردنی پێشکەش کردن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان ئاسانکاری بۆ ئەو هاووڵاتییە سووریانە پێشکەش دەکرێت کە کارتی نشینەگەیان بەسەرچووە یان کارتی مانەوەیان دەرنەهێناوە، لە هەموو ئەو سزایانە دەبەخشرێن کە لەسەریان کەڵەکە بووە.
بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ ئەمانەن:
- ماوەی دوو مانگ واتا (60 ڕۆژ) دەدرێتە ئەو هاووڵاتییە سووریانەی کارتی نشینگەیان بەسەرچووە یان هاتوونە هەرێمی کوردستان و نشینگەیان دەرنەهێناوە، ماوەی یەک ساڵ فۆڕمی نشینگەیان بۆ نوێدەکرێتەوە بە گوێرەی فۆڕمی 20 و لە سزای دواکەوتن دەبەخشرێن.
- ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە سووریا، لە سزای دواکەوتنی نوێکردنەوە یان دەرنەهێنانی نشینگە دەبەخشرێن و پێویستە سەردانی بەرێوەبەرایەتییەکانی نشینگە بکەن بۆ وەرگرتنی مۆری دەرچوون بۆ یەک جار و گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان بە شێوەی فەرمی لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە.
- ئەو هاووڵاتییە سووریانەی خواستی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەی خۆیان هەیە، بەڵام توانای گەڕانەوەیان نییە، جگە لەوەی لە سزاکان دەبەخشرێن، لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای دەروازەی نێودەوڵەتی پیشابوور گەشتی گەڕانەوەیان بۆ ڕێکدەخرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕۆژی 15ـی ئەم مانگە واتا ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداریی دەداتە حەماس ئاگربەست پێشێل نەکات
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
کەسوکاری بەشێک لە قوتابیانی پۆلی 12 گلەییان لە زانکۆلاین هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سرووشتی هاوینەهەواری ئاوێسەر لە وەرزی پاییزدا جوانتر خۆی دەنوێنێت
2 خولەک لەمەوپێش
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە هەزار حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە
42 خولەک لەمەوپێش
فەیسبووک سەنتەرێک بە زمانی کوردی دەکاتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ ڕاوکردنی باڵندەی شاهین دەکات لە کوردستان
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی تایەر تۆفیق تێدەپەڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداریی دەداتە حەماس ئاگربەست پێشێل نەکات
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
کەسوکاری بەشێک لە قوتابیانی پۆلی 12 گلەییان لە زانکۆلاین هەیە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
هەولێر سوود لە ئەزموونی دیجیتاڵیی ئەبوزەبی وەردەگرێت