پەیامێک لە پووتینەوە بۆ ئێران: ئامادەین نێوەندگیری بکەین بۆ ڕاگرتنی گرژییەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 حوزەیران

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕووسیا ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پزیشکان، هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران "شەرمەزار کرد" و سەرەخۆشی لە خانەوادەی کوژراوان کرد، کە زانایانی ئەتۆمی و بەرپرسانی سەربازیی ئێرانی تێدابوون. هاوکات ناوبراو هاوخەمی بۆ ئێران دەربڕی.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، ئیسرائیل لە ڕێگەی 200 فرۆکەی جەنگییەوە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر زیاتر لە 100 پێگەی سەربازی و ئەتۆمی ئێران بە زیاتر لە 300 جۆر بۆمب ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کرێملین ڕایگەیاند: ڤلادێمیر پووتین ئەو کارەی ئیسرائیل بە پێشێلکردنی پەیماننامە نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان سەرکۆنە دەکات، هاوکات هاوخەمی خۆی بۆ سەرکردایەتی و گەلی ئێران دەربڕی کە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە.
پوتین دووپاتی کردەوە کە ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆککۆماری ئێران، پزیشکیان بە پووتینی ڕایگەیاندووە تاران وەڵامی شیاوی هێرشەکانی ئیسرائیل دەداتەوە و دووپاتی کردەوە ئێران هەرگیز بەدوای چەکی ئەتۆمیدا نەگەڕاوە و ئامادەیە ئەمە بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بسەلمێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە
- ڕاپۆرت
- 34 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
- ببینە و ببیستە
- 45 خولەک لەمەوپێش
گۆمی ناور لە شارباژێڕ؛ گۆمێک بە ئاوی باراناو دروستبووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بالیسان خێزانێکی نۆ کەسی ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بالیسان خێزانێکی نۆ کەسی ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە






