هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و باشماخ ئاساییە
- کوردستان
- 14 حوزەیران
ئاڤا نیوز
هەرچەندە لە دوێنێوە تاوەكو ئەمڕۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و شەڕ و پێكدادانی نێوان سوپای ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە بەڵام بەپێی بەدواداچوونی پەیامنێرانی ئاڤا میدیا، كاریگەرییەكی ئەوتۆی لەسەر جوڵەی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران نەبووە و جەخت دەكەنەوە كە هاتووچۆ ئاساییە.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بە دەگمەن ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەبینرێت لە هەرێمی كوردستانەوە بچێتە دیوی ئێران و یان لەوێوە بێت بەڵام هاتووچۆ بەشێوەیەكی گشتی لە دەروازەكە ئاساییە، بەشێك لەو كەسانەی كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن و لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، مەبەستیانە بگەڕێنەوە ڕۆژهەڵات ئەویش بە هۆی مەترسیی داخستنی سنوورەكان.
لەلایەكی دیكەوە: هاوار عەباس، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە ڕایگەیاند: هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاساییە، بەڵام ئێستا زیاتر ئەو كەسانە لە دەروازەكە دەبینرێن كە لە هەرێمی كوردستانەوە لە ڕۆژانی ڕابردوو بۆ گەشت چوونەتە ئێران، لە دوێنێوە وردە وردە دەگەڕێنەوە.
زانیاریی زیاتر: پەیامنێرانی ئاڤا میدیا، لە دەروازە سنوورییەكان قسەیان لەگەڵ شۆفێرانی دەروازەكان كردووە و جەخت دەكەنەوە كە هاتووچۆ ئاساییە بەڵام بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە كەمێك سست بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت






