
ئاڵای هەریەک لە وڵاتی ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بەهیچ شێوەیەک گەشتی ئێران نەکەن، ئاگاداریشیان دەکاتەوە کە ئەگەر لەوێش بوون، دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران و هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر یەکدی، دۆخی ئەو دوو وڵاتە ناجێگیرە، کە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان کەس و برینداربوونی سەدانی دیکە لە هەردوولا، وڵاتانی جیهانیش داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان کردووە بۆ سەلامەتی ژیانی خۆیان ئەو دوو وڵاتە بەجێبهێڵن یان گەشتیان بۆ نەکەن.
ڕاگەیێراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتووە، "ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە ناتوانن ئێران جێبهێڵن، پێویستە ئامادەبن بۆ ماوەیەکی درێژ لە شوێنی خۆیان وەک پەناگە بەکاربهێنن".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریش دەدات، کە هاووڵاتیانی ئەمریکا لە ئێران بەهۆی بەرزبوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە ڕووبەڕووی مەترسیی جددی و زیاتر دەبنەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: کەمێک پێش ئێستا زەنگی مەترسی لە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل لێدرا، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران ژمارەیەک درۆن و مووشەکی بالیستیکی ئارەستەی ئەو وڵاتە کرد. ئەم هێرشە لەکاتێکدایە، ئیسرائیل چەند پێگە و شوێنێکی لە ژمارەیەک شاری جیاوازی ئێران بە ئامانج گرت، کە دەگوترێت یەکێکیان بینای وەزارەتی بەرگریی ئێرانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە





