کونسوڵخانەی چین لە هەولێر پێشبڕکێیەک بە سپۆنسەری میدیایی ئاڤا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی چین لە شاری هەولێر بە سپۆنسەری میدیایی ئاڤا میدیا پێشبڕکێیەک رادەگەیەنێت
ئاڤا نیوز
کونسوڵخانەی چین لە شاری هەولێر بە سپۆنسەری میدیایی ئاڤا میدیا پێشبڕکێیەک رادەگەیەنێت بە ناونیشانی (نوێگەری چینی لە چاوی مندا، پێشبڕکێی داهێنەرانە) کە هەموو ئارەزوومەند و خوازیارێک لە هەرێمی کوردستان دەتوانن بەشداری ئەو پێشبڕکێیە بکەن و براوەکانیش گەشتێک بۆ وڵاتی چین دەبەنەوە.
شێوازی پێشبڕکێیەکە: پێشبڕکێیەکە لە ڕێگەی ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی داهێنەرانەی جیاوازەوە ئەنجام دەدرێت وەکو کێشانی تابلۆ بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی کورت کە گوزارشت لە دیدی بەشداربوو بکات بۆ ئەو نوێگەری و پێشکەوتنانەی وڵاتی چینی گرتۆتەوە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا.
زانیاریی زیاتر: هەنگاوەکانی بەشداریکردن لە پێشبڕکێکە و وردەکاریی زیاتر ئەم هەنگاوانەی پەیڕەو بکە:
- پەیڕەوکردنی مەرج و ڕێنماییەکان بەشداریکردن لە بوارەکانی نیگارکێشان و فۆتۆگرافی و کورتە ڤیدۆ بەم شێوەیە کە کۆتا وادە 31ی تەمموزی 2025ە و وردەکارییەکەی بەمشێوەیەیە:-
- ڕێنمای دروستکردنی کورتە ڤیدیۆ بەم شێوەیەیە:-
یەکەم: ماوەی کورتە ڤیدیۆیەکە 30 چرکە تاوەکو 2 خوولەک بێت.
دووەم: زمان: چینی - کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی.
سێیەم: ڕێنمای پێشکەشکردن بەم شێوەیەیە:- پێویستە بەشداربووان کورتە ڤیدیۆییەکان لە ئەکاونتی تایبەتی خۆیان لە فەیسبووک یان تیک تۆک بڵاوبکەنەوە و تاگی @Consulate General of China in Erbil (فەیسبووک) یان @china_erbil (تیک تۆک)
بکەن تا 31ی تەمموز.
- پێویستە بەشداربووان لینکی ڤیدیۆکە، پێشەکی بەرهەمەکە، زانیاری خاوەنی ڤیدیۆکە (ناو، ناونیشانی نیشتەجێبوون، ناسنامە یان کۆپی پاسپۆرت، زانیاری پەیوەندی)، و سکرینشۆتی ئەکاونتی سۆشیال میدیای کەسی بۆ ناونیشانی ئیمەیڵی گشتیی پێشبڕکێکە بنێرێت.
دووەم: ڕێنمای و یاسای نیگارکێشان و فۆتۆگرافی بەم شێوەیەیە:-
یەکەم: پێشکەشکردنی بەرهەمی نیگارکێشان بەم شێوەیە دەبێت:-
تابلۆکان دەتوانرێت بە هەر فۆرمێک، قەبارەیەک، یان ماددەیەک دروست بکرێن. پێویستە بەشداربووان کۆپی سکانکراو یان وێنەی دیجیتاڵی وردبینی بەرزی کارەکانیان پێشکەش بکەن (ڕوونی ≥300 DPI، قەبارەی فایل 1MB–10MB، فۆرماتی JPG/JPEG). پێویستە پێشکەشکردنەکە پێناسەی بیرۆکەی سەرەکی کارە هونەرییەکە, ناوەڕۆک جۆر( بۆ نموونە زەیت، ڕەنگی ئاو) کەرەستەکان، ڕەهەندەکان لەگەڵ زانیارییە کەسییەکانی خاوەن بەرهەمەکە لەخۆبگرێت، (هەروەک چۆن لە یاساکانی کورتە ڤیدیۆ باسکراوە). دوای بڕیاردانی سەرەتایی، بەژداربووانی دەرچوو بۆ لیستی کورتکراوە ئاگادار دەکرێنەوە کارە هونەرییە ئۆریجناڵەکەیان بۆ کونسوڵخانەی گشتی بۆ هەڵسەنگاندنی کۆتایی.
یەکەم: پێشکەشکردنی بەرهەمی فۆتۆگرافی بەم شێوەیە دەبێت:-
وێنەکان دەتوانن تاکە وێنە بن یان زنجیرەیەک تا ٦ وێنە. پێویستە بەشداربووان فایلی دیجیتاڵی پێشکەش بکەن (ڕوونی ≥300 DPI، قەبارەی فایل 1MB–10MB، فۆرماتی JPG/JPEG). ڕێکخستنێکی کەم بۆ ڕووناکی، کۆنتراست، یان ساتورەیشنی ڕەنگ ڕێگەپێدراوە، بەڵام هیچ پێکهاتەیەک، دەستکاریکردنی زیادەڕۆیی، یان دەستکاریکردنی دیجیتاڵی ڕێگەپێدراو نییە. پێویستە پێشکەشکردنەکە پێناسەی بیرۆکەی سەرەکی کارە هونەرییەکە, ناوەڕۆک, لەگەڵ زانیارییە کەسییەکانی خاوەن بەرهەمەکە(هەروەک چۆن لە یاساکانی کورتە ڤیدیۆ باسکراوە) لەخۆبگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دەستنیشانکردنی براوەکان بەم شێوەیە خەڵاتی براوەکان دیاریکراوە کە بەرهەمی براندە بەناوبانگەکانی چینە:-
خەڵاتی گەورە: یەک براوە لە هەر گرووپێک.
خەڵاتی یەکەم: سێ براوە لە هەر گرووپێک.
خەڵاتی دەووەم: پێنج براوە لە هەر گرووپێک.
خەڵاتی سێیەم: 10 براوە لە هەر گرووپێک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: دەبێت گیانی خامنەیی پارێزراو بێت
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هاووڵاتیانی ڕووسیا لە ئێران دەکات
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ کوشتنی بەرپرسی ئیتڵاعات و جێگرەکەی ڕاگەیاند
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: دەبێت گیانی خامنەیی پارێزراو بێت
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هاووڵاتیانی ڕووسیا لە ئێران دەکات
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ کوشتنی بەرپرسی ئیتڵاعات و جێگرەکەی ڕاگەیاند
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی: بەشی شەش مانگ ئازووقە لە کۆگاکاندا هەیە