ئەردۆغان داوا لە سوودانی دەکات عێراق لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل دووربخاتەوە
- عێراق
- 15 حوزەیران
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا - محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، جەختی لەوە کردەوە کە "گرنگە عێراق لەو ململانییە دوور بێت و زیاتر وریا بێت بەرامبەر بە گرووپە تیرۆرستییەکان".
وێنە گەورەکە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا زنجیرەیەک پەیوندی تەلەفۆنی بۆ سەرۆکی وڵاتان کرد، لە نێویاندا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کرد، هەردوولا شەڕی ئێران و ئیسرائیلییان تاوتوێ کرد.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وتی: پێویستە عێراق لەو ململانێیە دووربێت و لەو دۆخەدا عێراق لەبەرامبەر گرووپە تیرۆرستییەکان وریاتر مامەڵە بکات.
جەختی لەوە کردەوە، تاکە ڕێگەی چارەسەرکردنی پرسی وزەی ئەتۆم لەنێوان ئێران و ئیسرائیل ڕێککەوتنە.
ئەردۆغان دووپاتیشی کردەوە، نابێت ئەم هێرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سێبەر بخاتە سەر کۆمەڵکوژییەکەی ئیسرائیل لە غەززە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی بەرفراوانی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ماڵی چەندین سەرکردەی سوپای پاسدارانیشی بە ئامانج گرت و چەندین زانای ناوداریشی لەبواری ئەتۆمی کوشت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە؛ چوار شارۆچکەی دیکە کۆنترۆڵ دەکات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆران ساڵح بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە؛ چوار شارۆچکەی دیکە کۆنترۆڵ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە





