
بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدان لە عێراق
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە و لەهەڵکشانە، ڕاوێژکارێکی سوودانی دەڵێت: " هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت و هیچ ململانێیەک کاریگەری لەسەر نابێت."
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بەردەوامە لە ڕێککارەکان و بۆ ئەو مەبەستەش دەستیکردووە بە وەرگرتنی ناوی پێشکەشکاران وەک کارمەندی ڕۆژی دەنگدان.
لێدوانی فەرمی: حوسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران، ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدچێت، حکومەتیش سەرکەوتوبووە لە دەستەبەرکردنی کەشێکی گونجاو بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەکە.
زانیاریی زیاتر: عەللاوی ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت پابەندە بەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆی بەڕێوەبچێت و هیچ پێشهاتەیەکی ئەمنی و سەربازی ناوچەیی کاریگەری لەسەر نابێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتەکەی لەگەڵ ئەنجام دانی هەڵبژاردنەکەیە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا، بەڵام بەپێی شرۆڤەکاران و هەندێک لایەنی سیاسی ئەگەر جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت کاریگەری لەسەر پڕۆژەکە دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەست پێدەکاتەوە
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی کوردستان دادەبەزێت
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بۆریی سەرچاوەیەکی ئاوی ڕواندز بە مشار دەبڕدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەست پێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بۆریی سەرچاوەیەکی ئاوی ڕواندز بە مشار دەبڕدرێت
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە ساڵێک زیندانی سزا دەدرێت