هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 حوزەیران
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئێران هەڕەشەی نوێ و تووند لە ئیسرائیل دەکات، سوپاسالاری ئەو وڵاتە هۆشداری بە دانیشتووانی شارەکانی تەلئەبیب و حەیفای ئیسرائیل دەدات بەخێرایی شارەکان چۆڵ بکەن و دەڵێت بەمزووانە هێرشی تووندی تۆڵە دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: جەنگی ئیسرائیل و ئێران کە پێنج ڕۆژە هەڵگیرساوە لە فراوانبوونە، بەشداریکردنی ئەمریکا لە جەنگە لە ئانوساتدایە، ئەمریکا دەستی بە جووڵە کردووە و هەموو کەشتییە جەنگییەکانی لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە هەر ساتێکدا بێت دەستوەردان بکات، دەستیشی کردووە بە گواستنەوەی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران داوای دەستبەجێ چۆڵکردنی شارەکانی تەلئەبیب و حەیفا لە خەڵکی دوو شارەکە دەکات. دەشڵێت، ئەو هێرشانەی کردوومانن تاوەکو ئێستا هێرشی بەرپەرچدانەوە بوون و بەمنزیکانە سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات.
نزیکەی کاتژمێر 08:00ی ئەمشەو میدیا فەرمییەکانی ئێران لەسەر زاری بەرپرسانی سوپای پاسدارن بڵاوی کردەوە، کاروانێکی نوێی مووشەک و درۆنی ئاراستەی شارەکانی ئیسرائیل کرد بەڵام تاوەکو ئێستا هیچیان لە ئیسرائیل نەکەوتوونەتە خوارەوە.
نزیکەی کاتژمێر 05:30ی خولەی ئێوارەی ئەمڕۆش سوپای پاسداران ڕایگەیاند ١٥ مووشەکی دیکەیان ئاراستەی ئیسرائیل کردوو.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵیی تەسنیم، لەم هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆر مووشەکی بالیستی و درۆنی ئێرانی بەرەو "ئامانجی گرنگ و ستراتیژی" لە ناو خاکی ئیسرائیل ئاراستە کراون.
لەلایەکی دیکەوە: بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شارەکانی ئێران بەردەوامە بەتایبەت لە شارەکانی تاران و ئەسفەهان، کاتژمێر 08:30 خولەکی ئەمشەو ئیسرائیل بۆردوومانێکی گەورەی کردە سەر تاران، میدیاکانی ئێرانیش بڵاویان کردەوە سیستەمی بەرگرییان لە چەند ناوچەیەک چالاک کردووە و بەرپەرچی ژمارەیەک مووشەکی ئیسرائیلیان داوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پارەی بەشەخۆراكی مانگانە زیاد دەكات





