دادگەی فیدراڵی دوو سکاڵای تایبەت بە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

هەڵەبجە و دادگەی فیدراڵی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە دادگەی فیدراڵی دوو سکاڵای تایبەت بە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تاوتوێ دەکات، کە تیایدا داواکراوە یاساکە و مەرسوومی کۆماری تایبەت بە هێنانە کایەی پارێزگای هەڵەبجە بە نادەستووری لە قەڵەم بدرێن.
وێنە گەورەکە: 14ی نیسانی ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەدا، 29ـی نیسان د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاساکە کرد، 14ی ئایاریش دادگای فیدراڵی دەرکردنی فەرمانسالاریی بۆ ڕاگرتنی رێوشوێنەکانى بە پارێزگاکردنى هەڵەبجە ڕەتکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ دادگاکە لەسەر پێنج سکاڵا کۆدەبێتەوە کە دوانیان تایبەتن بە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراقەوە تۆمارکراون، لە سکاڵای یەکەمدا داواکراوە مەرسوومی کۆماری بۆ هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە بە نادروست لە قەڵەم بدرێت، لە سکاڵای دووەمیشدا بەهۆکاری ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر ئەم یاسایە نیسابی نەبووە، داواکراوە یاساکە بە نادەستووری لە قەڵەم بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی دەرکردنی فەرمان سالاریی، بەڵام پێشبینی ناکرێت ئەمڕۆ ئەو سکاڵاکانە یەکلایی بکرێنەوە، چونکە ئەو دانیشتنە زیاتر بۆ وردبینییە و بڕیاری تێدا نادرێت، باوەڕیشی وایە سکاڵای دژی مەرسومە کۆمارییەکە بە تەواوی ڕەتدەکرێتەوە و سکاڵای دووەمیش کە دژی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیە، دوادەخرێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی یەکێک لە دادوەرەکان و نەگەڕانەوە لە فەریزەی حەج، کۆبوونەوەی دادگەی فیدراڵی دەکەوێت ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سایلۆی مەخموور بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد دەکرێتەوە
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
%20ی لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئێران دەڵێ عێراق دەستی بەسەر چەندین درۆندا گرتووە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
کوردێک ژمارەی پێوانەیی لە سەرکەوتن بەسەر شاخدا تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سایلۆی مەخموور بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد دەکرێتەوە
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
%20ی لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئێران دەڵێ عێراق دەستی بەسەر چەندین درۆندا گرتووە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
کوردێک ژمارەی پێوانەیی لە سەرکەوتن بەسەر شاخدا تۆمار دەکات