
باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستی
ئاڤا نیوز
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لە سۆشیاڵ میدیا لەماوەی ڕابردوو، گوایە هاووڵاتییەك بەهۆی بەكارهێنانی ژیری دەستكرد گیانی لەدەستداوە، وەزارەتی تەندروستی ئەمە بە پڕوپاگەندە ناودەنێت و ڕەتیدەکاتەوە.
چیرۆک سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوو قوتابییەکی زانکۆی سەڵاحەددین گیان لەدەست دەدات، دوای ئەو ڕووداوە دەنگۆی ئەوەی بڵاو دەبێتەوە کە داوای هاوکاری لە ژێری دەستکرد کردووە کە دەرمانێکی بۆ دەستنیشان بکات ئەویش دەرمانەکە بەکاردەهێنێت و دواتر گیان لەدەست دەدات، هەر دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکە بنەماڵەی کۆچکردوو و زانکۆی سەڵاحەددین دەنگۆکەیان ڕەتکردەوە، ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی بە پروپاگەندەی سۆشیال میدیا ناوی دەبات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "وەزارەتمان بەدواداچوونی تەواوی بۆ بابەتەكە كردووە و زانیاریی تەواوی لە كەسە نزیكەكانی كۆچكردوو و نەخۆشخانە وەرگرتووە، دەرەنجام گەیشتینە ئەو ڕاستییەی کەوا ئەم هەواڵە ڕاست نیە بەداخەوە چەندین ڕاگەیاندن و پەیجی سۆشیاڵمیدیا بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنی فەرمی کە وەزارەتی تەندروستییە تەنها ڕۆڵی گواستنەوەی ئەو پڕوپاگەندەیان کرد".
- "بەپێویستی دەزانین دوو پەیام بۆ بەرژەوەندی گشتی بخەینەڕوو:
یەکەم: پێویستە هاووڵاتیان هیچ دەرمانێك یان پێداویستیی پزیشکی بەبێ ڕاوێژی پزیشكی بۆ چارەسەر وەرنەگرن ئەگەر شوێنی فەرمی نەبێت، هەروەها گوێ لە هیچ ڕیکلامێکی ئۆنڵاین و سۆشیاڵمیدیا نەگرن کە بەبێ مۆڵەت و بەشێوەی نایاسایی دەرمان دەفرۆشنەوە بە هاووڵاتییان.
- لەڕووی پزیشکییەوە ئامرازی زیرەکی دەستکرد بەبێ پشکنینی پزیشکی و بینین و ڕاوێژی پزیشکی هەڵەی پزیشکی لێ دەکەوێتەوە.
دووەم: ڕاگەیاندنەکان و پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیا پێویستە لەگەڵ لایەنی فەرمی بەدواداچوون بکەن پێش بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر لەبارەی ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بڕیاریدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی دروستبوونی لافاو تیمەکانی شارەوانی هەولێر لە ئامادەباشیدان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

شێخ دارا: لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمان ئاگادربن پێش فیلەر و بۆتۆکس پشکنین بکەن ئەگەرنا ترسناکە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دوازدەمین فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆک بە بەشداری سینەماكارانی 37 وڵات دەستپێدەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمان ئاگادربن پێش فیلەر و بۆتۆکس پشکنین بکەن ئەگەرنا ترسناکە






