
دیمەنی سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل لەکاتی بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکانی ئێران، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، واشنتن چەند مانگێکە ئاگاداری کێشەی تواناکانی بەرگریی ئیسرائیلە و کاردەکات بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل باس لەوە دەکەن؛ سیستمی بەرگریی ئیسرائیل تاوەکو 11 ڕۆژی دیکە توانای بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێرانی هەیە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ڕۆژنامە ئەمریکییەکەی ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل قەیرانی کەمیی مووشەکی بەرگریی هەیە، ئەمەش نیگەرانی لەسەر توانای ئەو وڵاتە بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەکە بالیستییە دوورمەوداکانی ئێران دروستکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا لە دەریا و وشکانی و ئاسمانەوە کاری کردووە بۆ ئەوەی بەرگریی ئەو وڵاتە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بەهێزبێت.
باکگراوند: ئیسرائیل و ئێران بۆ شەشەمین ڕۆژی لەسەریەک بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر، ئەمەش لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بێ وێنەی نێوان ئەو دوو زلهێزەی ناوچەکەدا.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەتاح یەک، کە یەکێک لە کاریگەرترین چەکەکانییەتی، لەدژی ئیسرائیل بەکارهێنا و دەڵێ بەهۆیەوە زیانی لەو وڵاتە داوە.
مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەتاح یەک، بە گرنگترین و پێشکەوتووترین چەکی سوپای پاسداران دادەنرێت بەهۆی زۆریی خێراییەکە، کە لە ساڵی 2023ـدا پەردەی لەسەر لادرا. ئێران دەڵێ ئەو مووشەکە بۆ ئەوە دیزایین کراوە سیستەمی بەرگریی زۆر پێشکەوتووی وەکو گومەزی پۆڵایینی ئیسرائیل ببڕێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو






