
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە كۆشكی سپی
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ ئاشكرای دەكات، هەفتەی داهاتوو هەفتەیەكی گرنگ و یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ شەڕەكە، ڕەتی كردەوە وەڵامی ئەو پرسیارەش بداتەوە كە ئاخۆ ئەمریكا هێرش دەكاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران یاخود نا.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی شەش ڕۆژە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و هەردوولا بە تووندی وەڵامی یەکتر دەدەنەوە و ناوەندە ستراتیژیی و سەربازییەکانی یەکتر بە ئامانج دەگرن، ئەمریکا تاوەکو ئێستا لە نێوەندەدا پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات بەڵام تاوەکو ئێستا بەشداریی ڕاستەوخۆی لە شەڕەکە نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە كۆشكی سپی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئێران داوایان كردووە بۆ دانوستان سەردانی كۆشكی سپی بكەن، بەڵام ئەو داوایەی ڕەتكردووەتەوە، دووپاتیشی كردەوە، ئێران دەرفەتی دانوستانی هەبوو بەڵام لەو ماوەیەی بۆی دیاریكرابوو، ڕێككەوتنی ڕەتكردەوە، سەرەڕای ئەوەش هیچ كاتێك درەنگ نییە بۆ ڕێككەوتن بەڵام ڕێككەوتنێكی بێ مەرج.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ترەمپ چەند پەیامێکی جیاوازی دیکەی نارد:
- ناتوانم وەڵامی ئەوە بدەمەوە كە هێرش دەكەینە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان یاخود نا.
- ئێرانییەكان خەڵكانێكی زیرەك و باشن، گەمژانەیە وەها بیربكەینەوە كە وڵاتێكی بێ توانایە.
- پووتین داوایكرد نێوەندگیری لەنێوان ئێران و ئیسرائیل بكات، بەڵام بەباشم نەزانی.
- هەر وڵاتێك چەكی ئەتۆمی هەبێت، دەتوانێت بەدرێژایی چەندان میل وێران بكات.
- ڕژدم لەسەر ئەوەی؛ ئێران نابێت چەكی ئەتۆمی هەبێت.
- پێویستە ئێران بەبێ مەرج ڕێككەوتن بكات.
باکگراوند: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، ئیسرائیل بە بەشداریی 200 فڕۆکەی جەنگی شەڕکەر هێرشی کرد سەر ئێران و چەندین ناوەندی ئەتۆمی و سەربازی بە ئامانجگرت کە بەهۆیەوە زیاتر لە 32 فەرماندەی سەربازی و 14 زانای بواری ئەتۆمی کوژراون، بەڵام ئێران تاوەکو ئێستا تەنها کوژرانی 16 فەرماندەی پشتڕاست کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە






