عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
- عێراق
- 18 حوزەیران

وێنەی ئاماژەیی بنکەی ئەتۆمی و ئاڵای عێراق و لۆگۆی دەستەی نیشتمانی بۆ ڕێکخستنی ئەتۆمی و تیشک و کیمیایی و بایۆلۆجی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
عێراق ژوورێکی فریاکەوتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لەئەگەری هێرشی سەربازی ئیسڕائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کارا دەکات.
مهترسیه پێشبینكراوهكان: ڕوانگەی سەوزی عێراق ئاشکرای کرد، هەردوو دامەزراوەی ئەتۆمیی "نەتەنز" و "بوشەهر" ، زۆرترین مەترسی پیسبوونی تیشکدەری لەسەر عێراق هەیە، بەڵام دامەزراوەی ئەتۆمی "فۆردۆ" کە زیاتر لە 60% یۆرانیۆمی تێدا پیتێنراوە بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی لە نێوان زنجیرە شاخێکدا دەستی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی پێنەگەیشتووە و مەترسی تیشکی کوشندەی لەسەر نییە .
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد خدر، وتەبێژی دەستەی نیشتمانی بۆ ڕێکخستنی ئەتۆمی و تیشک و کیمیایی و بایۆلۆجی بەئاڤا میدیای ڕایگەیاند: ماوەی دوو ڕۆژە ژوورێکی ئۆپەراسیۆن لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان پێکهاتووە، بۆ چارەسەرکردنی هەر دزەکردن و بڵاوبوونەوەیەکی تیشکی ژەهراوی.
زانیاریی زیاتر: وێستگەی چاودێریکردن لە سەرجەم پارێزگاکانی هاوسنووری ئێران بە سلێمانی و هەولێریشەوە چالاککراون و ڕۆژانەش ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە پێشکەش بە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان دەکرێت، ئەحمەد خدر ئەمەشی ڕاگەیاند.
لەلایەکی دیکەوە: سەباح حوسەینی، بەڕێوەبەری پاراستن و تیشکدانەوە لە دەستەی نیشتمانیی ڕێکخستنی ئەتۆمی ئاشکرای کرد: لەگەڵ بەردەوامبوونی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، دەستەی نیشتمانیی ڕێکخستنی ئەتۆمی بەردەوامە لە چاودێریکردنی دۆخەکە لە ڕێگەی تۆڕی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کە لە سەرانسەری وڵات و سنوورەکان جێگیرکراوە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
- بزنس
- 55 خولەک لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
12 خولەک لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
52 خولەک لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە




