
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، من بە دوای شەڕەوە نیم، بەڵام ئەگەر دۆخەکە لە نێوان شەڕ و ئێرانی ئەتۆمیدا بێت، ئەوا دەبێت ئەوە بکەم کە پێویستە بیکەم، لەوانەیە ئەوکات شەڕ بکەین.
وێنە گەورەکە: جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و ئەمریکاش هۆشداری بە ئێران دەدات کە بەبێ مەرج بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتووگۆ و کۆتایی بەم جەنگە بهێنێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا بڕیاری یەکلاکەرەوەم لەبارەی هێرشکردنە سەر ئێران نەداوە و ئەگەر پێویست بکات شەڕیش دەکەم، بەڵام ناهێڵم چەکی ئەتۆمییان هەبێت، هەروەها ئاگربەستمان ناوێت سەرکەوتنێکی یەکجارەکیمان دەوێ.
ترەمپ ئەمانەشی وت:
٠ ئێمە باشترین چەک و سیستمی سەربازیمان هەیە لە جیهاندا، بە ڕادەیەکی زۆر لە پێشەوەین، کەسیش تەنانەت لێمانەوە نزیک نییە، هەندێک وڵاتیش سوودیان لەوە بینیوە، ئیسرائیلیش چەکی باشی هەیە، دەبینین چی دەبێت، من پرسیاری زۆرم لەو بارەوە لێ کراوە، هەمووان دەپرسن، بەڵام هێشتا بڕیارم نەداوە.
٠ ئەگەری ڕێککەوتنێک هەبوو و لەوەوە نزیک بووین، بەڵام ئەوە جێگەی شەرمە کە نەکرا، لەوانەشە ئەوە ڕووبداتەوە، ئەوان ویستوویانە بێن و من ببینن لە کۆشکی سپی، ئەوە شتێکی گەورەیە، بەڵام زۆر درەنگە.
٠ من بە دوای شەڕەوە نیم، بەڵام ئەگەر دۆخەکە لە نێوان شەڕ و ئێرانی ئەتۆمیدا بێت، ئەوا دەبێت ئەوە بکەم کە پێویستە بیکەم، لەوانەیە ئەوکات شەڕ بکەین، ئێمە بە هیچ شێوەیەک شەڕمان نەکردووە، ئیسرائیل زۆر بە باشی کارەکەی کردووە، بەڵام بزانین چی دەبێت، ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت.
٠ ئێمە بە دوای ئاگربەستەوە نین، ئێمە بە دوای سەرکەوتنێکی تەواو و گشتگیرەوەین، دەزانن سەرکەوتن چیە؟ نەبوونی چەکی ئەتۆمییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە





