
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند، داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات چارەسەرێکی ئاشتیی و دادپەروەرانە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بدۆزنەوە، هەڕەشەی ئیسرائیلیش بۆ بە ئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی ئێران بە مەترسیدار ناودەبات و وەک هەوڵێک بۆ دروستکردنی پشێووی لە ناوچەکەدا لە قەڵەمی دەدات.
وێنە گەورەکە: سیستانی بەوە ناسراوە کە لەسەر ڕووداو و پێشهاتەکان کەمترین قسە و لێدوان دەدات، بەڵام لەماوەی هەفتەیەکدا ئەوە دووەمینجارە لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران پەیامی دەبێت، لە هەردوو پەیامەکەشیدا داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە پەیامێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، بەردەوامی هێرشەکانی سەر ئێران و هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی سەرکردە ئاینیی و سیاسییە باڵاکانی ئەو وڵاتە سەرکۆنە دەکات، هۆشداریش دەدات لە هەنگاوێکی تاوانکاریی لەو شێوەیە کە پێچەوانەی پێوەرە ئاینیی و ڕەوشتییەکانە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، جەختیش دەکاتەوە کە هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەبێتەهۆی ئەوەی دۆخەکە لەکۆنتڕۆڵ دەربچێت و پشێووی سەرهەڵبدات، ئەوەش نەهامەتی گەلان زیاتر دەکات و زیانیش بە بەرژەوەندی هەمووان دەگەیێنێت.
زانیاریی زیاتر: سیستانی بانگەواز لە هەموو لایەنە نێودەوڵەتییەکان، وڵاتانی جیهان و وڵاتانی ئیسلامیش دەکات هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی ئەم جەنگە چڕبکەنەوە و چارەسەرێکی ئاشتیی و دادپەروەرانە بۆ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە بدۆزنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





