
کێلگەیەکی نەوتی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی پەرەسەندنی ئەو جەنگەی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران هەیە، ژمارەیەک شارەزای تەکنیکی لە کۆمپانیا نەوتییەکانی کارکەر لە عێراقدا دەکشێنەوە.
وێنە گەورەکە: هێرشی مووشەکی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی نایە هەفتەیەک، تادێت پەرەسەندنی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و کاریگەریی لەسەر ناوچەکە بە گشتی دروست کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە کەرتی نەوت کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە "بەشێک لە کرێکارە بیانییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان کە لە عێراق کاردەکەن و بە ڤیزەی کوەیت هاتوونەتە ناو وڵاتەکە، بەهۆی ئاڵۆزبوونی ڕێکارەکانی ترانزێت یان وەستانی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات، نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە، ئەمەش وایکردووە لە وڵاتەکانیان بمێننەوە و لە دوورەوە کار بکەن".
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، "هاوکات بەریتانییەکانیش عێراقیان بەجێهێشتووە، بەڵام هێشتا مووچەکانیان بەشێوەیەکی ئاسایی وەردەگرن سەرەڕای ئامادەنەبوونیان لە مەیدانی کار".
لەلایەکی دیکەوە: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە "حکومەتی عێراق دڵنیایی و بەڵێنی داوە بە بەشێک لەو کرێکارانەی لە عێراق ماونەتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی کوەیتی، بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ دووبارە چوونە ژوورەوەیان بکات ئەگەر گرژییە ناوچەییەکان پەرە بسەنن یان وڵاتەکە بکەوێتە ژێر کاریگەریی کاردانەوەکانی ئەم شەڕە".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووری ڕاگەیاند: "جێهێشتنی ژمارەیەک لە شارەزا و پسپۆڕە بیانییەکان و گەشتکردنی بەکۆمەڵیان بۆ دەرەوەی عێراق، لەگەڵ بەردەوامبوونیان لە جێبەجێکردنی کارەکانیان لە دوورەوە و بە هەمان مووچە، تێڕوانینێکی نادروست لەبارەی سروشتی دۆخی ئەمنیی وڵاتەوە دەدات بەدەستەوە، سێبەری نەرێنیی دەخاتە سەر بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق."
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بە گوتەی مەرسومی، "بەردەوامبوونی ئەم دۆخە بەبێ دەستێوەردانێکی ڕوونی حکومەت، لەوانەیە لە دەرەوە وا لێکبدرێتەوە کە دەرەنجامی تێکچوونی دۆخی ئەمنی یان کارگێڕییە، ئەمەش پێویستی بە هەڵوێستێکی فەرمیی یەکلاکەرەوە هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە پەیوەستن بە ئامادەبوونی ئەم شارەزایانە و گەڕانەوەی ڕاستەقینەیان بۆ شوێنی کارەکانیان لەناو وڵاتدا."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





