
گەڕانەوەی گەشتیاران لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان کە کێشەی گەڕانەوەیان لە قوبرس هەبوو، ئێستا ئەو گرفتەیان بۆ چارەسەر کراوە و دەتوانن لەماوەی 72 کاتژمێر لە ڕێگەی تورکیاوە بگەڕێنەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بەردەوامی شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە، ئاسمانی بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە بەڕووی هاتووچۆی فڕۆکە داخراوە، ئەمەش گرفتی بۆ ئەو هاووڵاتیانە دروستکردووە کە ئێستا لە دەرەوەی وڵاتن و پێویستە بگەڕێنەوە، بۆ چارەسەری ئەو گرفتەش ئێستا ڕێگەی وشکانی بەکاردەهێنرێت.
لێدوانی فەرمی: سروە ڕەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو هاونیشتمانییانەی لە قوبرس گیریان خواردبوو، کیشەی گەڕانەوەیان بۆ چارەسەر کرا و ڤیزەی ترانزێتی وڵاتی تورکیایان بۆ وەرگیرا، دەتوانن لە ماوەی 72 کاتژمێر بە ڕێگەی تورکیا و بە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی ئەو کەسانەی کە گرفتی گەڕانەوەیان هەبوو ژمارەیان 300 کەس بوو کە بەشێکیان قوتابی بوون و بەشێکی دیکەشیان گەشتیاربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی گۆرانیی "یەکگرتنی کورد" بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆنگۆ زیاتر لە 200 کەس بەهۆی داڕمانی کانێک گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە






