
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کورداستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی یەکێتی بەپێویستی دەزانێت لەگەڵ پارتی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و چەند بابەتێکی دیکە کۆببنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای دەربڕینی ناڕەزایی لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن، پارتی بڕیاری داوە سەردانی سەرجەم حیزب و لایەنەکان بکات و نیگەرانییەکانی خۆی ڕوون بکاتەوە، تائێستاش سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆرانی کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی بە ئاڤا نیوزی گوت: کاتی ئەوە هاتووە پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکم لەبارەی کاتی کۆبوونەوەکە پێنەگەیشتووە.
بابەتی ستراتیژی: گوتەبێژی یەکێتی باسی ڕاگەیێنراوەکەی پارتی کرد لەبارەی هەڵبژاردن و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد پێیان باش نییە بایکۆت بکات. گوتیشی: "خەڵکێکی زۆر بە سەرسوڕمانەوە سەیری بڕیارەکە دەکەن و نیگەرانن".
بۆچی گرنگە: لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، خەڵک چاوەڕێی هەواڵی خۆشە لە پارتی و یەکێتی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان.
باکگراوند: دوایین کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی سەرەتای مانگی ڕابردوو بوو لە دەباشان ، تێیدا پرسی مووچە و دیاریکردنی پارێزگاری کەرکووک و چەند بابەتێکی دیکەیان تاوتوێ كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
7 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا دووبارە ژیان بۆ بەشێک لە خێزانەکانە زیانلێکەوتووەکان دەگەڕێنێتەوە





