
بۆردوومانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئێران شەپۆڵێكی نوێی مووشەك ئاراستەی ناوچە جیاوازەكانی ئیسرائیل دەكات، لە سەرجەم شارەكان زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدرا، دەستەی فریاگوزاری ئیسرائیلیش ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەكە لانیكەم 27 كەس برینداربوون كە سیانیان برینەكانیان سەختە.
بڵاوکراوەی فەرمی: كەناڵی 12ـی ئیسرائیل بڵاوی كردووەتەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆی هەینی 20ـی حوزەیران، ئێران 23 مووشەكی ئاراستەی تەلئەبیب و حەیفا كردووە و بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانیش، سیستمی بەرگری لە ئاسمانی شارەكانی ئیسرائیل كارا كرا. دوو مووشەك لەنزیك بەندەری حەیفا و دامەزراوە حكومییەكان كەوتووەتە خوارەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی دەستەی فریاكەوتنی ئیسرائیل، بەهۆی هێرشەكەی سەر شاری حەیفا، لانیكەم 27 كەس بریندار بوون كە سێ لەو بریندارانە دۆخیان خراپە.
لەلایەكی دیكەوە: میدیاكانی ئێران باس لەوە دەكەن، ئەو شەپۆڵە تازەی هێرشەكان 30 مووشەكی لەخۆگرتووە.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: پێشتر وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، بەهۆی هێرشە مووشەكی و درۆنییەكانی ئێران، لانیكەم 25 كەس كوژراون و زیاتر لە دووهەزار و 500 كەسیش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە






