سەدر: ئەمریکا هەر بڕیارێک دژی باوەڕداران دەربکات بە زیانی خۆی دەشکێتەوە
- هەواڵ
- 20 حوزەیران

دیمەنی نوێژی هەینی لایەنگرانی سەدر لە بەغدا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە پەیامێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، چارەنووسی ئەمریکا و ئیسرائیل بە "شکست و زیان" کۆتایی دێت بە هەمان شێوەی بڕیارەکانیان لە ڕابردوودا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نوێژی هەینی لەسەر بانگەوازی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، خۆپیشاندان لە سەرجەم ناوەندی پارێزگاکان بۆ سەرکۆنەکردن و وەستان لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل و پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق بەڕێوەچوو.
پەیامی فەرمی: لە میانی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە شاری سەدری بەغدا، پەیامی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە خوێندرایەوە، لە پەیامەکەدا سەدر ئاماژە بە وتارێکی کۆنی محەممەد سادق سەدری باوکی لەسەر مینبەری مزگەوتی گەورەی کوفە دەکات و باس لەوە دەکات کە هەر بڕیارێک سەرۆکی ئەمریکا دەریبکات، بە "حیکمەت و قودرەتی خودایی" لەسەر خۆی دەشکێتەوە و تووشی "شکست و زیانی"ـی دەکات، هەروەک چۆن پێشتر بۆ "کارتەر و بووش ڕوویدا بەرامبەر ستەمەکانیان لەسەر باوەڕداران لە ڕۆژهەڵات."
لە هەمان کاتدا: سەدر لە پەیامەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، سەرەڕای دڕندەیی ئیسرائیل، ناتوانن هێرش بکەنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و پێش ئەوانیش لوبنان، سووریا و فەڵەستین و یەمەن، مەگەر بە بڕیارێکی شێتانەی ترەمپ نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





