ئیڤی دیڤرین، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
وتەبێژی ئیسرائیل لە دووەم هەفتەی جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران ئاشكرای دەکات، "ڕێگە نادەین ئێران هێزی سەربازیی خۆی بۆ بگەڕێتەوە"، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم جەنگە درێژە دەکێشێت.
چیڕۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، ئیسرائیل دەستی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە دژی ئێران دەستپێکرد، ئیسرائیل بە زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی دەیان بارەگای سەربازی و بنکەی ئەتۆمی لە تاران و چەندان شوێنی دیکەی ئێرانی بۆمباران کرد، دوای کەمتر لە 20 کاتژمێر ئێران وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و تاوەکو ئێستا هەردوولا لە بۆردومانەکانیان بەردەوامن.
لێدوانی فەرمی: ئیڤی دیڤرین، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئێران زیاتر لە هەزار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن)ـی ئاراستە کردوون و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاکەشیان توانیوویەتی زۆرینەیان بەرپەچ بداتەوە، هاوکات وتیشی، ئەم هێرشانە دەبنە هۆی لاوازکردنی لایەنی سەربازیی ئێران.
ئیڤی دیڤرین دەڵێت، "ڕێگە نادەین تاران هێزی سەربازیی خۆی بۆ بگەڕێتەوە. ئێمە ئامادەییمان بۆ جەنگێکی درێژخایەن هەیە".
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد، "شەوی ڕابردوو وێستگەی ئەتۆمیی ئەسفەهانمان بۆمباران کرد، ئەم وێستگەیە کاریگەریی گەورەی هەبوو لە پەرەپێدانی یۆرانیۆم و دروستکردنی چەک"
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو






