
گرافیکی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
ئیسرائیل، بە مووشەکی دەلیلە لە ئێران دەدات و ئێران بە فەتاح وەڵام دەداتەوە، ئەمە لە ئەرزی واقعدا، لەنێو دونیای مەجازیشدا، هەردوولا بە کۆد و ئەلگۆریزم خەریکی جەنگ و پڕۆپاگەندەن.
یەکێک لەو بابەتانەی لەو جەنگەدا جدییە و هێندەش باسی ناکرێت، بەکارهێنانی ئەی ئای و دیپ فەیکە لە ڤیدیۆکاندا، کە زۆرجار بینەری ئاسایی و هەندێکجار تەنانەت کەسانی شارەزاش ناتوانن لە راستییان جیابکەنەوە.
هەر لە ڤیدیۆی تەقینەوەی باڵەخانە، بۆ هەڵدانی مووشەک، بۆ وێرانکردنی شار و فڕۆکە، ئەو جۆرە ڤیدیۆیانە بە زووترین کات، وەک ئاگر بەناو پلاتفۆڕمەکانی وەک تیکتۆک، تویتەر، تەلەگرام، ئینستاگرام و تەنانەت فەیسبووکدا بڵاودەبنەوە، هەندێکیان لەلایەن خەڵکەوە بە شێوەی ئاسایی، تەنیا بۆ لایک و ڤیو دروستکراون، بەڵام هەموویان نا! هەندێکیان تەنانەت دەوڵەتیان لەپشتە.
تەبعەن ئەمە قسەی من نییە، بەڵکو قسەی میدیا جیهانییەکانە، وەک رۆیتەرز و بی بی سی کە باسی ئەوە دەکەن هەریەک لە ئێران و ئیسرائیل توانای تەواویان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە ڤیدیۆیە فەیکانە، دەتوانن ڤیدیۆی وا دروست بکەن، کە سوێند بخۆی بڵێی ئەمە راستییە. بەڵام لە راستیدا فەیکن، ئەی ئاین و هەندێکیان زۆر بە ئاسانی و بە چەند خولەکێک بەرهەمدەهێنرێن.
گواستنەوەی مەیدانی جەنگ لە واقعەوە بۆ نێو جیهانی سۆشیاڵ میدیا، جا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی راستی یان فەیک و دروستکراوی ئەی ئای بێت، خۆی لە خۆیدا کاریگەریی زۆری هەیە لە پڕۆپاگەندە و دەرخستنی هێزی لایەک و سووکردن و کەمکردنەوەی لایەنی بەرامبەر.
بۆ نموونە ئیسرائیل کە ڤیدیۆی لێدان لە ئامانجێک لەنێو ئێران بڵاوبکاتەوە، بەبێ زیانی دیکە، کە لە ڤیدیۆکەدا نیشانی بدات تەنیا ئامانجەکەی لەنێوبردووە، ئەمە دەبێتە هۆی دروستکردنی رایەک لەنێوخۆی وڵاتەکەیدا و لەنێو ئیسرائیلییەکان، کە وڵاتەکەیان، جەنگی لەگەڵ خەڵک نییە، تەنیا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێرانییەتی، لەو جەنگەدا دەزگای سیخوڕیی ئیسرائیل زۆر بەهێزە، ئیسرائیل زۆر ورد، تەنیا ئامانجی سەربازی دەپێکێت، دامەزراوە و خەڵکی مەدەنی نەکردووەتە ئامانج، بەمەش خەڵک پشتگیریی زیاتری سوپای وڵاتەکەی دەکات.
بۆ ئێرانیش هەمان شت راستە، ئەویش دەتوانێت بە ڤیدیۆی دروستکراوی ئەی ئای، سۆزی نەک تەنیا خەڵکی وڵاتی خۆی، بەڵکو هەموو موسڵمانانی جیهان بۆ خۆی رابکێشێت، بەتایبەتی کە ئیسرائیل لە شەڕی غەززەدا دەیان هەزار موسڵمانی مەدەنیی لە غەززە کوشت.
بۆ نموونە، ئێران دەتوانێت بە دروستکردنی ڤیدیۆیەکی فەیکی ئەی ئای، ئەوانەی پێیان دەڵێن "ئەڵترا ریەلیستیک"، بارەگایەکی مۆساد بکاتە ئامانج و وای نیشان بدات زیانی زۆری پێگەیاندوون، بەمەش سۆزی زۆربەی موسڵمانانی جیهان بۆ خۆی رابکێشێت.
لێرەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم: بەڵێ لەم سەردەمەدا ژیریی دەستکرد چەکێکی راستەقینەیە لە بەرەی جەنگ، کە دەتوانێت رای گشتی بنیات بنێت و کاریگەریی زۆر لەسەر دۆخی دەروونیی لایەنەکان بکات، لە ئەنجامدا بە ئەگەری زۆرەوە کاریگەری لەسەر بەرەی جەنگی راستەقینەش دروست بکات.
لە سەرەتای ئەم جەنگەوە کە ئەمڕۆ پێی ناوەتە نۆیەمین رۆژییەوە، چەندین ڤیدیۆی فەیک بڵاوکراونەتەوە. دەزگای گەورەی میدیایی پشتڕاستیان کردووەتەوە فەیکن و پەیوەندییان بەو جەنگەوە نییە، وەک ئەو ڤیدیۆیەی گوتیان ئەمە لە بارەگای سەرەکیی مۆساد دراوە لە تەلئەبیب، کەچی دوایی رۆیتەرز پشتڕاستی کردەوە ئەمە نە ڤیدیۆی ئەمساڵە، تەقینەوەکە نە بەهۆی مووشەکەوە بووە، نە ئیسرائیلیشە، بەڵکو ڤیدیۆی تەقینەوەیەکە لە ناوچەیەکی پیشەسازیی تیانجین لە چین و لە ساڵی 2015!
هەندێک جار، لەو ڤیدیۆیە ئەی ئایانەی خەڵک خۆیان تەنیا بۆ ئاکتیڤیتیی سۆشیاڵ میدیا یان لەبەر سۆز و لایەنگیرییان بۆ یەکێک لە لایەنەکانی جەنگەکە، دروستیان دەکەن، چونکە پرۆفێشناڵ نین، وۆتەرمارکی بەرهەمهێنەرەکانی ڤیدیۆکەی ئەی ئای وەک: Google Veo, Runway, Pika لەسەر ڤیدیۆکە دەمێنێت، بەمەش بە ئاسانی دەتوانی بزانی ئەمە ڤیدیۆی فەیکە، ئەی ئایە و راستی نییە.
بەڵام کێشە گەورەکە لێرەیە: ئێستا جەنگی ئەی ئای بە ئەی ئای دەکرێت، لایەنێکی ئەی ئایەکە براوەیە کە راستەقینە نییە!
ئەمە چۆن؟ با روونتری بکەمەوە مەبەستم چییە: دروستکردنی ڤیدیۆی ئەی ئای، ئەوانەی زۆر لە راستی دەچن، ئەوەندە پێشکەوتووە، کە بەراورد نییە بەو توڵ یان کەرەستانەی ڤیدیۆی دروستکراوی ئەی ئایان پێ دەناسرێتەوە، بەڵکو بەهێزترە. واتا ڤیدیۆ هەیە، ئەی ئای دروستی دەکات ئەو ئەی ئایە بەرهەمهێنەرانەی وەک Sora, Veo, Runway کە هەر بە راستی سەر لە بەشەر و ئەی ئایش دەشێوێنن، ناتوانرێت جیابکرێنەوە ئایا ئەمە راستییە یان دروستکراوە؛ جا خەتەرترینیشیان ئەوانەن کە مۆنتاژکراون و تێکەڵەیەکن لە پارچە ڤیدیۆی ئەی ئای و ڤیدیۆی راستی، کە من لەو ماوەیە زۆرترینم لێ بینیون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم

ترەمپ و سیناریۆی "هێڵی سوور" و ئەگەری جەنگێکی کراوە لە ئێران؟
15 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
- بیروڕا
- 17 کانوونی دووەم
جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ






