
بارەگای سەرەكی پۆلیسی فەزای بەرهەمهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیارییەكانی فەرجا (پۆلیسی فەتا)
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژ پێشتر سوپای ئیسرائیل هێرشێکی کردووەتە سەر بارەگای سەرەكی پۆلیسی فەزای بەرهەمهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیارییەكانی فەرجا (پۆلیسی فەتا) کە بە سێیەم گرنگترین ناوەندە ئەمنییەكانی ئێران هەژمار دەكرێت.
بۆچی گرنگە: پۆلیسی فەتا لقێكی زۆر گرنگە لە فەرماندەیی هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی و لە دوای ئیتلاعاتی سوپا و وەزارەتی ئیتلاعات، بە یەكێك لە ناوەندە ئەمنییەكانی ئێران هەژمار دەكرێت و لە ساڵی 2010 دروست كراوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سوپای ئیسرائیل دوو ڕۆژ پێش ئێستا هێرشەکەی کردووە، بارەگای سەرەكی پۆلیسی (فەزای بەرهەمهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیارییەكانی فەرجا)ی بۆردوومان کردووە، كە خۆیان بە كورتی پێی دەڵێن (پۆلیسی فەتا).
پێدراوە ڕاستەکان: بارەگای پۆلیسی فەتا لە ناوچەی 22ـی تارانی پایتەختی ئێران هەڵكەوتووە و كاری ئەم دەزگایە هێرشی سایبری و لێکۆڵینەوەیە لە تاوانەکانی ئینتەرنێتی و زانیارییە وردەکانی هاووڵاتیانی ئێرانی.
هاوکات، هەرچی چالاكییەك پەیوەندی بە ئەنتەرنێتەوە بێت، هەر زانیارییەك كە داخڵی ئەنتەرنێت بكرێت، هەمووی لە ژێر چاودێری ئەم پۆلیسی فەتایەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموو هێرشە سایبرییەكانی ئێران بۆ سەر گرووپ و وڵاتانی دژ بە كۆماری ئیسلامی، لەم پۆلیسەوە ئەنجام دەدرێت. هەروەها لە خۆپێشاندانەكانی نێو ئێران پۆلیسی فەتا ڕۆڵێكی گەورەی لە چاودێری خۆپێشاندەران و گرتنیان هەبوو.
زانیاریی زیاتر: ساڵی 2023 ئوسترالیا پۆلیسی فەتای خستە نێو گەمارۆ ئابوورییەكانی خۆیەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە





