نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 حوزەیران

ئاڵا و مووشەکهاوێژێکی ئێران
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵایکردووەتەوە، بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەو بنکانەدان کە لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن و ئەو وڵاتە دەتوانێت بۆردوومانیان بکات.
وێنە گەورەکە: بەرپرسانی ئێران هەڕەشەیب ئەوەیان کردووە، ئەگەر ئەمریکا ببێتە بەشێک لە گرژییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل، ئەوا بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەنە ئامانج.
زانیاریی بەدەستهاتوو: زۆرێک لە مووشەکەکانی ئێران لە حەشارگەکان جووڵێنراون، ئامادەکراون و لەو شوێنانەدا جێگیردەکرێن کە بۆ لێدان لە ئامانجەکانیان پێویستن. هەرچەندە زانیارییەکان لەسەر قەبارەی کۆگای مووشەکی ئێران ناڕوونن، بەڵام بەپێی داتاکانی ساڵی 2022 ئەو وڵاتە زیاتر لە سێ هەزار مووشەکی لە مەودای جیاوازدا هەبووە.
هاوکات، لەسەرەتای شەڕی ئیسرائیل و ئێران، بەرپرسانی ئیسرائیل مەزەندەیان کردووە نزیکەی دوو هەزار مووشەک لە کۆگاکانی ئێراندا هەبن، بەشێک لەو مووشەکانە دەتوانن دووری زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەتر ببڕن کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە ئیسرائیل دووری هەزار و 400 کیلۆمەتریان پێویستە. هەروەها بەشێک لە بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئیسرائیل نزیکترن بۆ مووشەکەکانی ئێران.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسانی ئیسرائیل مەزەندە دەکەن کە لە نێوان یەک لەسەر سێ بۆ نیوەی کۆگاکانی ئێران نەماون، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەشێک لە مووشەکەکان ئاراستەی ئیسرائیل کراون یان لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا لەناوچوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو، ئێران نزیکەی 400 مووشەکی تەقاندبوو. بەڵام ئێستا ئێران ژمارەی ئەو مووشەکانەی ئاراستەی ئیسرائیلی دەکات کەمتری کردووەتەوە، ئەمەش لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی کە دەیەوێت بە بەرنامەیەک ئەو مووشەکانەی ماویەتی بەکاریبهێنێت و زوو هەموویان تەواو نەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فیچەر
- 21 خولەک لەمەوپێش
گوێدرێژێک بە مووچەی 100 هەزار دینار دامەزرێنراوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی خەڵکی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنێکی کورد لە بەدلیس ساڵانە چوار تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مێردین حەوشەیەکی مێژوویی 1500 ساڵە دەدۆزرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە ئەرزەڕۆم هەر 45 ڕۆژ جارێک 75 تۆن قارچک بەرهەم دەهێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
له ڕۆژههڵاتی كوردستان شوێنهوارێكی نوێ دەدۆزرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی خەڵکی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کێشە فڕۆکەی وەزیری جەنگی ئەمریکا بە ناچاری لە بەریتانیا دەنیشێتەوە