
ساتی وتارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دوای هێرشەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا دوای بەئامانجگرتنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند، "بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆتاییان هات".
وێنە گەورەکە: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئەمریکا لەڕێگەی فڕۆکەی بی 52 بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆردوومان کرد، دوای هێرشەکەش بە چەند کاتژمێرێک، ترەمپ گوتارێکی لە کۆشکی سپی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "هێزەکانمان هێرشێکی زۆر گەورەیان بۆ سەر سێ پێگەی ئەتۆمی ئەنجامداوە، بە تەواوەتی پێگە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان لەناوبران و زۆر دەمێکە زۆر کەس چاوەڕوانی ئەو هەنگاوە بوون".
لەبارەی هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل، ترەمپ گوتی "ئامانجی هێرشەکانمان ڕێگریکردن بوو لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم و هێرشەکانمان سەرکەوتنی باشیان بەدەستهێنا و پیرۆزبایی لە هەموو سەربازانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەم و وەک یەک تیم لەگەڵ ئیسرائیل کارمانکردووە".
ترەمپ پێیوایە، "ئێستا کاتی ئەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی بێتە ئاراوە و دەبێت ئێران ئاشتی هەڵبژێرێت و ئاشتی بە ئاسانی نایاتە بوون و ئێمە لە پێناو ئاشتیدا ئەم هەنگاوەمان نا.
ترەمپ ستایشی توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەی کرد و گوتی، "هیچ هێزێکی سەربازی بوونی نییە کە بتوانێت وەک ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی لەمشێوەیە ئەنجامبدات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئوردن لە دوبەی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئوردن لە دوبەی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سوپای سووریا ڕێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی کۆبانێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی دووەمی ئاسایشی سووریا لە قامیشلۆ جێگیر دەکرێت






