
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا. وێنە؛ TRT
ئاڤا نیوز
تورکیا، نیگەرانی قووڵی لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەربڕی و ئەمەی بە هۆکارێک بۆ زیاتر تەشەنەکردنی شەڕ و گرژییەکان لە ناوچەکە ناوبرد.
وێنە گەورەکە: هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، کاردانەوەی وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە، تورکیاش نیگەرانی قووڵی وڵاتەکەی دەربڕی بەبێ ئەوەی سەرکۆنەی بکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی لە ناکاو و چاوەڕواننەکراودا، ئەمریکا سێ بنکەی ئەتۆمیی ئێرانی بۆردوومان کرد، بەمەش جیهانی شۆککرد و ئاراستەی جەنگەکەی قووڵتر کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: وەک تورکیا سەرنجی ئەوەمان دابوو کە هێرشەکانی ئیسرائیل دەستیپێکرد چۆن ناوچەکە بەرەو تێکدانی سەقامگیری دەبات، هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئەو مەترسییەی بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردەوە، ئێمە وەک تورکیا بە قووڵی بۆ ئەم هێرشە نیگەرانین.
ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمانەشی تێدایە:
٠ ئەم هێرشە ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان قووڵتر دەکاتەوە و وێرانکاری بۆ ناوچەکە دێنێت.
٠ داوا دەکەین هەموو لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن، هەنگاوەکانیان بە ئاڕاستەی ڕێگریکردن لە خوێنڕێژی و کوشتار بێت.
٠ داوا لە لایەنەکان دەکەین چارەسەری دیپلۆماسی بگرنە بەر.
٠ وەک تورکیا هەر بەرپرسیاریەتییەک بۆ نێوەندگیری بکەوێتە سەرمان، ئامادەین بیگرینە ئەستۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئوردن لە دوبەی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئوردن لە دوبەی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا ڕێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی کۆبانێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی دووەمی ئاسایشی سووریا لە قامیشلۆ جێگیر دەکرێت






