ترەمپ: لە مانگە دەستکردەکان دەردەکەوێت بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران سڕاونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 حوزەیران

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەڵێت، "زیانێکی زۆر بە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کەوتووە، ئەمەش لە مانگە دەستکردەکان دەرکەوتووە، گەورەترین زیانیش بە ناوەوەی بنکەکان کەوتووە، [سڕینەوە] دەستەواژەیەکی ڕاستە بەکاریبهێنم".
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ئەمریکا لەڕێگەی فڕۆکەی بی 2 هێرشی کردە سەر هەر سێ پێگەی سەرەکیی ئەتۆمیی ئەسفەهان، فۆردۆ و نەتەنز لە ئێران و خاپووری کردن؛ لە هێرشەکەدا کە بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکا بۆمبی حەشارگەشکێن و نزیکەی 30 تۆماهۆک بەکارهێنراوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسیوویەتیی، "زیانی زۆر بە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کەوتووە، ئەمەش لە مانگە دەستکردەکان دەرکەوتووە، گەورەترین زیانیش بە ناوەوەی بنکەکان کەوتووە، [سڕینەوە] دەستەواژەیەکی ڕاستە بەکاریبهێنم، پێکهاتە سپییەکە لەنێو بەرد بوو، بنمیچەکەشی زۆر لەوەوە بوو، پارێزراو بوو لە ئاگر، بەڵام گەورەترین زیان بە بەشی ناوەوەی کەوت."
لەلایەکی دیکەوە: دۆرێسی شەی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لە کۆبوونەوەی نائاسایی شەوی رابردووی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر پرسی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ڕایگەیاند: ئەمریکا لە چوارچێوەی پارێزگاریکردن لە ئیسرائیل، هێرشی کردووەتە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەردەوام دەبن لەو پارێزگارییە، ئەگەر ئێران پلانی وەڵامدانەوەی هەبێت و هێرش بکاتە سەر هەر بنکە و بەرژەوەندیەکی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، "وەڵامی ویرانکەرمان بۆ ئێران دەبێت و بە هێزێکی زیاترەوە هێرشیان دەکەینە سەر."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئێران هۆشداریی ئەوەی دابووە واشنتن؛ ئەگەر هێرش بکاتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەنە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی بەنزین هەرزان دەبێت





