
ئەردۆغان لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لە ئیستەنبووڵ، 21-6-2025، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
دوای هێرشە خۆکوژییەکەی شەوی ڕابردوو لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، ئەردۆغان، هێرشەکەی سەرکۆنەکرد و دەڵێ ڕێگەنادەن سووریا لە ڕێگەی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بەکرێگیراوەکانەوە ڕاپێچی کەشێکی نوێی ناسەقامگیری بکرێت.
راگەیێنراوی فەرمی: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئێکسەکەی خۆیەوە لەبارەی تەقینەوەکەی دیمەشقی سووریا رایگەیاند، "سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە قێزەونە دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە و حکومەت و گەلی سووریا دەکەم."
ئەردۆغان هەروەها دەڵێ "گەلی سووریای دراوسێمان، دوای چەندین ساڵ لە چەشتنی ئازار و مەینەتی بەدەست شەڕەوە، یەکەمجارە بە هیواوە سەیری داهاتوویان دەکەن، هەرگیز ڕێگە نادەین برا سوورییەکانمان، بەو کردەوە تیرۆرستییانە بەرەو ناسەقانگیری پەلکێش بکرێن. ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی حکومەتی سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر."
باکگراوند: شەوی ڕابردوو، تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە کەنیسەی مارئیلیاس لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ڕوویدا، بەهۆیەوە 22 کەس کوژران و 63ـی دیکەش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت