
دیمەنێکی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران
ئاڤا نیوز
وتەبێژی کۆشکی سپی بە فۆکس نیوزی وتووە، ئەگەر ئێران دانوستاندن و ئاشتی ڕەت دەکاتەوە، بەڵام هێشتا ترەمپ دانوستاندنی زۆر بەلاوە گرنگە. هاوکات ئەمریکا لەڕێگەی وڵاتانی عەرەبییەوە داوای لە ئێران کردووە کە ئیسرائیل دەیەوێ بەم نزیکانە کۆتایی بە شەڕ بێنێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا داوای لە بەرپرسانی هەندێک وڵاتی عەرەبی کردووە، پەیامێک بگەیێنن بە ئێران و پێی بڵێن کە ئیسرائیل دەیەوێ بەم نزیکانە کۆتایی بێنێت بە شەڕ.
بەرپرسانی ئەمریکی بە ڕۆژنامەکەیان وتووە:
بەرپرسانی ئێرانی وەڵامیان داونەتەوە و وتوویانە جارێ کاتی دانوستاندن نیە و ئێستا ئامادە نین، ناچارین و دەبێ وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکا بدەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی ئەمریکی بە ڕۆیتەرزی وتووە، لەماوەی ڕۆژێک تا دوورۆژی دیکەدا، ئێران هێرش دەکاتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا.
هاوکات، بەرپرسانی ئیسرائیلش بە ڕۆژنامە ئەمریکییەکەیان وتووە، لیستی ئەو ئامانجانەی کە دیاری کردبوون لە ئێراندا هێرشیان بکاتە سەر، پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو بێت، واتە هەمووی بپێکێ، ئەمەش دەرفەتێکی باش دەبێ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵام ئێستا دۆخەکە کەمێک شلۆقە زۆربەیشی دەوەستێتە سەر وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئەمریکا.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: وەکو وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێ، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سێ وێستگە ئەتۆمییە گرنگەکەی ئێران، ئیسرائیلی نزیک کردەوە لە ئامانجەکەی لەم جەنگەدا کە تێکشکاندنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە





