
وێنەی حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران کە لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کرایە ئامانج، لە شەقامێکی تاران هەڵواسراوە، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ترەمپ لەنێو گەرمەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل، ئاگربەستی دوولایەنەی نێوانیانی راگەیاند، " کە بەیانیی ئەمڕۆ دەستیپێکرد."
وێنە گەورەکە: دوای بەردەوامبوونی جەنگ بۆ ماوەی 12 ڕۆژ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند جەنگەکە دەبێت ناوی بنرێت 'جەنگە 12 رۆژییەکە' چونکە هەردوولا لەسەر ئاگربەست رێککەوتوون.
زانیاریی زیاتر: ئاژانسی فارسی ئێران بڵاویکردەوە؛ ئاگربەستەکە لە کاتژمێر 07:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ (دووشەممە) بە کاتی ناوخۆی ئێران دەستیپێکرد، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران، زنجیرەیەک هێرشی مووشەکییی دیکەی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
ئەمەش بزانە: هەر ئەمڕۆ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی کۆبووەوە، نووسینگەکەشی رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا نەتەنیاهوو گوتوویەتی ئیسرائیل ئامانجەکانی و زیاتریشی لە ئۆپەراسیۆنەکەیدا لەدژی ئێران بەدەستهێنا، هەڕەشەکانی لەسەر نەما و سوپاسی ترەمپ دەکەن بۆ یارمەتیدانیان.
باکگراوند: دۆناڵد ترەمپ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (بەکاتی هەولێر) نەخشەڕێگەی جێبەجێکردنی وادەی ئاگربەستەکەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندبوو؛ دوای نزیکەی 6 کاتژمێر (07:30ـی بەیانی بە کاتی تاران) ئێران بە فەرمی دەست بە ئاگربەست دەکات، دوای 12 کاتژمێر ئیسرائیلیش دەست بە ئاگربەست دەکات و لە 24 کاتژمێردا جەنگە 12 رۆژییەکە بە فەرمی کۆتایی دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
59 خولەک لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە





