ژمارەی کوژراو و بریندارانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئاشکرا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 حوزەیران

وێرانەی دوای بۆردوومانی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب
ئاڤا نیوز
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەماوەی 12 ڕۆژدا، 638 کوژراو و زیاتر لە 5000 برینداری لەهەردوو بەرەی جەنگ لێکەوتووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 12 ڕۆژ لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، هەردوو وڵات ڕازیبوون بە ئاگربەست و ئاگربەستەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لێدوانی فەرمی: حوسێن کرمانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: لە سەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و وڵاتەکەی 610 کەس گیانیان لەدەستداوە لە نێویاندا 13 منداڵ هەبوون، هاوکات زیاتر لە چوار هەزار و 700 کەسی دیکەش برینداربوون و پێنج پزیشکیش بوونە قوربانی .
لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل لەزاری سەرچاوەیەکی پزیشکی ئاشکرای کرد، جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران 28 کوژراو و زیاتر لە 1300 برینداری لێکەوتووەتەوە کە زۆربەیان هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیلی بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پارەی بەشەخۆراكی مانگانە زیاد دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پارەی بەشەخۆراكی مانگانە زیاد دەكات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئازەربایجان لە میونشن کۆبوونەوە





