
وێنەی سێ هاوڵاتییە کوردەکە، وێنە؛ ڕێکخراوی هەنگاو
ئاڤا نیوز
بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل، حکومەتی ئێران سێ کورد لەسێدارە دەدات کە یەکێکیان خەلكی باشووری کوردستانە، کەس و کارەکەشی دەڵێن دڵنیا نین کە لەسێدارە دراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حکومەتی ئێران سێ هاووڵاتی کوردی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل لەسێدارە داوە.
یەکێکیان خەڵکی سلێمانییە بەناوی ڕەسوڵ ئەحمەد محەمەد و دووانەکەی دیکەش خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن بە ناوەکانی ئازاد شوجاعی و ئیدریس ئالی.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕێکخراوی هەنگاو ڕایگەیاندووە، ئەم سێ هاوڵاتییە لە مانگی 9ـی ساڵی 2023، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل دەستگیرکرابوون، پاش ساڵێک سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو بوو.
لێدوانی فەرمی: لەسەر ئەو کەسەیان کە خەڵکی باشووری کوردستانە، ئاوات ئەحمەد برای ڕەسوڵ ئەحمەد کە هەنگاو دەڵێت، لەسێدارە دراوە وتی: براکەم دوو ساڵ و نیو لەمەوبەر لە ورمێ بەتۆمەتی ئەندامبوون لە مۆساد لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا، بەڵام ئەمە ڕاست نییەو تۆمەتەکەی ڕەتدەکەینەوە.
دەشڵێت، "دوو رۆژ پێش ئێستا قسەمان لەگەڵ براکەم کردووە وتوویەتی ئومێدی هەیە بەم نزیکانە ئازاد بکرێت، بەڵام دوێنی کەسوکاری دوو کەسەکەی خەڵکی ڕۆژهەڵات پێیان وتووم کە براکەی لەگەڵ کوڕەکانی ئێمە لەسێدارە دراوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئاوات، ڕەنگە ئەمە تەنیا دەنگۆ بێ، تا ئێستا بە فەرمی ئاگاداریان نەکردوونەتەوە، باوکیشی ئەمڕۆ چووە بۆ ڕۆژهەڵات، تا دڵنیا نەبنەوە پرسەی بۆ دانانێن.
ئەمەش بزانە: ڕەسوڵ ئەحمەد لە دایکبووی 1981ـی دانیشتووی ناحیەی هەڵشۆیە، باوکی سێ منداڵە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت