هاوپەیمانیی حەیدەر عەبادی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناکات و هۆکارەکەی دەخاتەڕوو
- عێراق
- 28 حوزەیران

هاپەیمانیی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی سەدر
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناکات و تەنیا پشتیووانی بەشێک لە کاندیدانی هاوپەیمانی "هێزەکانی دەوڵەت" دەکات.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و چاوەڕێش دەکرێت نزیکەی پێنج هەزار کاندید کێبرکێ لەسەر 329 کورسییەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانی نەسر کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆکایەتی دەکات، بڵاویکردەوە: هاوپەیمانێتییەکە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق هیچ کاندیدێکی نابێت و تەنیا پشتیووانی لەو کاندیدانەی خاوەن ئەزموون و بەتوانان لە لیستی هاوپەیمانی "هێزەکانی دەوڵەت" بەسەرۆکایەتیی عەممار حەکیم، دەکات.
هۆكاره زانراوهكان: هاوپەیمانێتییەکە هۆکاری بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردن دەخاتەڕوو و دەڵێت، بەکارهێنانی سامانی گشتی بۆ بەرژەوەندیی تایبەت، ڕێگرینەکردن لە کڕینی دەنگ و دەستوەردانی دەرەکی، هۆکاری بەشدارینەکردنی هاوپەیمانی نەسرە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
ئەمەش بزانە: هاوپەیمانی نەسر یەکێکە لە لایەنە سەرەکییەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی و خاوەنی یەک کورسی پەرلەمانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراقە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد




