هاکان فیدان: پێویستە ناوچەکە خۆی بۆ جەنگێکی نوێ ئامادە بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 حوزەیران

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری لە هەلگیرسانی جەنگێکی نوێ لە ناوچەکە دەدات و داوا دەکات وڵاتان خۆیان بۆ جەنگەکە ئامادە بکەن.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، ئەگەر زوو ئەمریکا و ئێران دەست نەکەنەوە بە دانوستاندن و ڕێکنەکەون، جارێکی دیکە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل سەرهەڵدەداتەوە و دەبێت وڵاتانی ناوچەکە خۆیان بۆ جەنگەکە ئامادە بکەن.
هاکان فیدان هەندێک زانیاری تازە لەبارەی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل باس دەکات کە شەوێک بەر لەوەی ئەمریکا هێرش بکات، لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران قسەی کردووە و پێی وتووە، فڕۆکە (بی توو)ـەکانی ئەمریکا بەرەو ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێن و ڕەنگە ئامانجیان هێرشکردن بێت بۆ سەر ئێران، ئەوە بوو شەوی دواتر ئەمریکا هێرشی کردە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران.
فیدان ئاماژە بەوەش دەکات کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە هیوای سەلامەتی بۆ عێراقچی خواستووە و پێی وتووە کە دەبێت لە پەیامەکەی ئەمریکا تێبگات کە ئەمە ڕاگەیاندنی جەنگە لە دژی ئێران یان هێرشکردنە بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکان.
دەشڵێت، "لەکاتی قسەکردنم لەگەڵ عێراقچی تێگەیشتم لەوەی کە ئێرانیش تێگەیشتووە لەو هێرشەی ئەمریکا کە سنووردارە و ئێرانیش وەڵامێکی سنوورداری ئەمریکا دەداتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل هەڵگیرسا و هەردوولا دەیان شوێن و پێگەی سەربازی و ستراتیژی یەکتریان بۆردوومان کرد و 12 ڕۆژ جەنگەکە بەردەوام بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: هەر جەنگێک دژی ئێران هەڵگیرسێت هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: هەر جەنگێک دژی ئێران هەڵگیرسێت هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەروازەی ڕەفەح بە شێوەیەکی سنووردار دەکاتەوە






