
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
ئاڤا نیوز
بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، دوای 17 ڕۆژ لە جێهێشتنی باڵیۆزخانەكەیان بەهۆی ئاڵۆزی دۆخی ئەمنییەوە، گەڕانەوە بەغدا و دەستیان بە کار کردەوە.
وێنە گەورەکە: پێشتر وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، 12ـی ئەم مانگە و ڕۆژێک بەر لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی گرژییەکان، هەنگاو بە هەنگاو دەستیان کرد بە کەمکردنەوە و گواستنەوەی بەشێک لە کارمەندەکانیان.
بینراو و بیستراو: ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان دیمەنی ساتی نیشتنەوەی دوو هێلیکۆپتەریان لەنێو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڵاوکردەوە کە بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەکە دادەبەزن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەکە: 22ـی حوزەیران، ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکان و زیادبوونی مەترسییەكانی تۆڵەسەندنەوە، ڕۆژانی 21 و 22ـی ئەم مانگە زۆربەی کارمەندە دیپلۆماسییەكانی ئەمریکا عێراقیان جێهێشت، بەڵام ئێستا دوای هێوربوونەوەی دۆخەکە هەنگاو بە هەنگاو دەگەڕێتەوە سەر کارەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت






