میدیای فەرمیی سووریا: دەنگۆی پیلانی کوشتنی ئەحمەد شەرع بێبنەمایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 حوزەیران

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
میدیای فەرمیی سووریا هەواڵی شکستپێهێنانی پیلانێک بۆ کوشتنی ئەحمەد شەرعی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی ڕەت کردەوە و دەڵێت: هەواڵەکە ڕاست نییە و بێ بنەمایە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە، میدیاکانی تورکیا پشتبەستن بە سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردەوە كە لە كاتی سەردانەکەی ڕۆژی 6ـی ئەم مانگەی ئەحمەد شەرع بۆ پارێزگای دەرعا، پیلانێک بۆ تیرۆرکردنی هەبووە، بەڵام هەواڵگریی تورکیا بە پیلانەکەی زانیووە و شکستی پێهێناوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا (سانا) لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی ڕاگەیاندنی وڵاتەکەیەوە بڵاوی کردەوە، "ئەو هەواڵەی لە چەند دەزگایەکی میدیایی بڵاو کراوەتەوە و تیایدا باس لەوەکراوە سوپای سووریا و دەزگای هەواڵگریی تورکیا شکستیان بە هەوڵێکی تیرۆرکردنی سەرۆک ئەحمەد شەرع لە دەرعا هێناوە، دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە".
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: 11ـی ئەم مانگەش تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند، داعش هەوڵی ڕاکێشانی بەشێک لە چەکدارەکانی دەستەی تەحریرولشام دەدات و چەکدارە توندڕەوەکان کە لە سیاسەتەکانی سەرۆکی سووریا ناڕازین، ڕەنگە هەوڵی تیرۆرکردنی بدەن، بۆیە "پێویستە سیستەمێک بۆ پاراستنی ئەحمەد شەرع ڕێک بخەین".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: 6ـی ئەم مانگەش ئەنجوومەنی فەتوای کۆماری سووریا هەموو جۆرە تۆڵەسەندنەوەیەکی لە دەرەوەی یاسا، دادگا و ڕێکارەکانی دەوڵەت حەرام کرد. لە یەکەم کاردانەوەی فەرمیشدا، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا فەتواکەی بە یەکەمین هەنگاوی "گەورە" و گرنگی ئیدارەی نوێی دیمەشق بۆ سووریای نوێ لە قەڵەم دا.
باکگراوند: شاری دەرعا لە باشووری سووریا بە دەروازەی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2011ـی ئەو وڵاتە دادەنرێت کە ئەنجامەکەی بووە هۆی کۆتاییهاتنی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد. ئەحمەد شەرع لە سەردانەکەی بۆ دەرعا گوتی: خەڵکی ئەم پارێزگایە شانازیی گەورەترین ڕووداوییان لە مێژوی نوێی سووریادا بەناوی خۆیان تۆمارکردووە و بە دەستپێکی ناڕەزاییاکانی خەڵکی دەرعا، گۆڕانکاریی بنەڕەتی و مێژوویی لە سووریادا هاتە ئاراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
ژێرخانی گەشتیاریی پەلەیەتی کوردستان بۆ ملیۆنان گەشتیار واڵا بکات
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
نرخی بەنزین هەرزان دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
نرخی بەنزین هەرزان دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەی گرووپێکی چەکداریی فەلەستین کە لە ئیسرائیلەوە نزیکە لە غەززە کوژرا






