
دیمەنی سووتاوی بەشێک لە زیندانی ئێڤین
ئاڤا نیوز
فۆکس نیوزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە موسادی ئیسرائیل بەر لە هێرشەکەی سەر گرتووخانەی ئێڤین لە تاران، پەیوەندیی بە کوڕی بەرپرسی زیندانەکەوە کردووە و پێیان وتووە کە بە باوکی بڵێت، دەرگای زیندانەکە بکاتەوە و لە زیندان بچێتە دەرەوە چونکە سوپای ئیسرائیل دەیەوێت بۆردوومانی بکات.
چیرۆکی سەرەکی: فۆکس نیوز سکرینشۆتی واتسئاپێکی بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا گفتوگۆی نێوان ئەمیر حوسێن، کوڕی هیدایەتوڵڵای فەرزادی، سەرۆکی زیندانی ئێڤین، نیشان دەدات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە گویرەی هەواڵێکی فۆکس نیوز، ئەمیر حوسێن پەیوەندی بە مامیەوە دەکات و پەیامەکەی پێدەگەیێنێت، ئەویش بە ئۆتۆمبێل دەچێت بۆ بەندیخانە و پەیامەکە دەگەیێنێتە فەرزادی و بەم شێوەیە بەر لە هێرشەکە فەرزادی لە زیندانەکە دەچێتە دەرەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئێران ئەمە بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێت: لە کاتی هێرشەکەدا سەرۆکی زیندان لەناو زیندانەکە بووە و ژوورەکانی بەسەر کردوونەتەوە، بەڵام بەیاننامەی دەستەڵاتی دادوەری هیچ ئاماژەیەکی بە سکرینشۆتی چاتی واتسئاپەکە نەکردووە، نە پشتڕاستی کردووەتەوە، نە بەدرۆی خستووەتەوە.
باکگراوند: هیدایەتوڵڵا فەرزادی، کە لە 2022ـەوە سەرۆکی زیندانی ئێڤینە، لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپاوە سزادراوە لەبەر ئەوەی زیندانەکە ناوبانگێکی خراپی هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکان و پێشێلی مافەکانی مرۆڤ و ئەشکەنجەدانی بەندکراوەکان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: هەر جەنگێک دژی ئێران هەڵگیرسێت هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: هەر جەنگێک دژی ئێران هەڵگیرسێت هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەروازەی ڕەفەح بە شێوەیەکی سنووردار دەکاتەوە





