سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ئاگربەست سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە تووندتر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 حوزەیران

دیمەنی دووکەڵی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرەڕای هەوڵەکانی ڕاگرتنی جەنگ لە کەرتی غەززە لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان، سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە کەرتەکە فراوانتر دەکات و داوا لە خەڵکی چەند ناوچەیەک دەکات شوێنەکانیان جێبهێڵن.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەوڵەکانی وڵاتانی نێوەندگێڕی وەکو قەتەر، ئەمریکا و میسر بۆ ڕاگرتنی جەنگ، بەڵام ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە کەرتی غەززە زیاتر کردووە، پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیان لەو کەرتە زیاتر بن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هۆشداری دەدەین خەڵکی ناوچەی شاری غەززە و جەبالیا کە گەڕەکەکانی زەیتوونی شەرقی، بەلدەی قەدیمە، تورکمان، ئەجدیدە، توفاح، دەرەج، جەبالیای بەلەدە، جەبالیای نەزلە، موعەسکەر جەبالیا، ڕەوزە، نەهزە، زهوور، نوور، سەلام و تەلزەعتەر دەگرێتەوە، لەپێناو سەلامەتیتان دەستبەجێ ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن و بەرەو ناوچەی موواسی لە باشوور بڕۆن.
زانیاریی زیاتر: سوپای ئیسرائیل زۆر بە تووندی لەو ناوچانە کار دەکات و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان زیاتر دەبن و بەرەو ڕۆژئاوا تاوەکو ناوەڕاستی شارەکە فراوان دەکرێن. وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەمەشی وت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی سەربازیی ئیسرائیلی، سوپای ئەو وڵاتە بەنیازە پێنج فیرقەی سەربازی تەواو (نەک فیرقەی لاوەکی و بەش بەش وەک لە پێشوودا هەبوو) لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە جێگیر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





