
جاسم محەممەد عەبود عومێری، سەرۆکی پێشووی دادگای باڵای فیدراڵی
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خانەنشینکردنی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دوای گفتوگۆی درێژخایەن دێت لەگەڵ یەکێک لە جەمسەرە سەرەکییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە ڕەتی دەکردەوە ئەندامان و سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەستلەکاربکێشنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، خانەنشینکردنی دادوەر جاسم محەممەد عەبود عومێری، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی (بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق) ڕاگەیاند، "بەهۆی هۆکاری تەندروستییەوە"، و کاندیدکردنی جێگری سەرۆکی دادگای تەمیزی فیدراڵی، دادوەر سەید مونزر ئیبراهیم حوسێنی لە شوێنی ئەوی ڕاگەیاند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێک لە سەرچاوەکان کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "وابڕیار بوو سەرۆکی دادگای فیدراڵی لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، بە مەرجێک وەک ئەندام بمێنێتەوە، بەڵام دوای گفتوگۆی چڕوپڕ، لایەنە سیاسییەکان ڕێککەوتن لەسەر خانەنشینکردنی".
هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی سەرچاوەکە، "ئەو بڕیارە لایەنگرانە و مشتومڕلەسەرانەی کە لە دادگاکەوە دەرچوون، هاوکات دۆسیەی خۆر عەبدوڵڵا و فشارە سیاسییە گەورەکانی لەسەری، هۆکارێکی دیکە بوون بۆ دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگاکە و دواتریش خانەنشینکردنی سەرۆکەکەی".
باکگراوند: دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە 19ی حوزەیرانی ئەمساڵدا، دەستلەکارکێشانەوەی نۆ ئەندامی بەخۆیەوە بینی کە شەشیان ئەندامی سەرەکی و سێیان یەدەگ بوون. ئەمەش چەند کاتژمێرێک پێش دانیشتنێکی یەکلاکەرەوە بوو کە بڕیار بوو بۆ بڕیاردان لەسەر دوو دۆسیەی هەستیار ئەنجام بدرێت کە بریتی بوون لە دۆسیەی ڕاگرتنی پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، لەگەڵ دۆسیەی سنووریی خۆر عەبدوڵڵا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






