شارەزایەکی ئێرانی: بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئیسرائیل لە هەفتەی داهاتوو هێرشمان دەکاتەوە سەر
- هەواڵ
- 30 حوزەیران

دیمەنی دووکەڵی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە پشت وێنەی زانا ئەتۆمی و فەرماندە سەربازییە کوژراوەکانی ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ستراتیژیی ئێرانی، پێشبینیی ئەوە دەکات ئیسرائیل هێرشێکی نوێ بکاتە سەر ئێران بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی ئەمریکا. پێشیوایە ئەم هێرشە بەلایەنی کەمەوە لە هەفتەی داهاتوو دەبێت.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە بە نێوەندگیری ئەمریکا ئاگربەستی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕاگەیێنرا، بەڵام بەرپرسانی ئێرانی دڵنیا نین لەوەی ئاگربەستەکە هەمیشەیی بێت و خۆیان بۆ هێرشی دیکەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان ئامادە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم موتەقی، شارەزای ستراتیژیی ئێرانی لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤزیۆنی ئێران ڕایگەیاند، "بەپێی ڕوانگەی من، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش دەکاتەوە سەر ئێران،" و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هەنگاوە "بە پشتیوانیی ئەمریکا" دەبێت.
ئەو شارەزایە هۆشداری دا لەوەی هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئیسرائیل "لە قۆناغی یەکەمدا هەنگاوی خێرا و کتوپڕ و لە قۆناغی دووەمدا کردەوەی تێکدەرانە" لەخۆدەگرێت.
زانیاریی زیاتر: موتەقی جەختیشی کردەوە پێویستە "ئاگربەستەکە بە جدی وەرنەگیرێت" وەک ئاماژەیەک بۆ دۆخی ناسکی ناوچەکە، بەوەی دۆخەکە پێویستی بە ئامادەباشی و وریایی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پەرەسەندنێکی لەناکاو.
باکگراوند: لە 13ـی حوزەیران، ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەوە هێرشی کردە سەر ئێران. پێکدادانەکان لەنێوان هەردوولادا بەردەوام بوون تا ئەو کاتەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، 25ـی حوزەیران، ئاگربەستی ڕاگەیاند.
بەپێی ئامارەکانی خزمەتگوزاریی فریاکەوتنی ئیسرائیل، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکاندا 28 کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار و 300 کەسی دیکەش بریندار بوون. لە بەرامبەردا، حکومەتی ئێران کوژرانی 627 کەسی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی گەورەی ئاوەڕۆ و پاككردنهوهى ئاو لە هەولێر دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داهێنانی گەنجێکی کورد کارئاسانی بۆ کەسانی خاوەنپێداویستیی تایبەت و نابینایان دەکات
27 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
10 تشرینی یەکەم
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
10 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی گەورەی ئاوەڕۆ و پاككردنهوهى ئاو لە هەولێر دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو هەڵبژاردەی عێراق لەبەردەم هەلێکی مێژوویدایە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی ههشت و وادهى دابهشكردنى