هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆرانیی بۆ ئاڤا میدیا دەڵێن؛ "نەکراوە و نەبینراوە" دەڵێنەوە
- کولتوور
- 1 تەممووز
ئاڤا نیوز
بەشێک لە هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆرانی بۆ ئاڤا میدیا دەڵێن و دروشمی "نەکراوە و نەبینراوە"ی کەناڵەکە بە ئاوازیی گۆرانی "بۆی دێنم لە گوڵ و گوارەی بۆ دێنم"ی هونەرمەندی گەورەی کورد مەزهەری خالیقیی دەڵێنەوە.
وێنە گەورەکە: ئاڤا میدیا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوانەیەکن قەت لەیەک جیا نابنەوە، بۆیەش کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی دیاری شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ زیندووڕاگرتنی گۆرانی و میلۆدییە ڕەسەنەکانی کورد دروشمەکەی ئاڤا بەکار دەهێنن کە ئەویش بریتییە لە دروشمی "نەکراوەو نەبینراوە".
بینراو و بیستراو: هونەرمەندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپاڵ وتنی ئەو گۆرانییە، ڤیدیۆشیان بۆ تۆمارکردووە و بەرهەمەکە فریاد مەجید ئابادی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، ئارمان مێهر پەناییش ئامادەکاریی بۆ کردووە کە دوو گەنجی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
هونەرمەندەکان دەڵێن "نەکراوە نەبینراوە" هەر بۆ ئاڤا کراوە، لە کیلپەکەدا تەپڵ و کەمانچە و دیوان و گیتار و دەفی تێدایە و ژمارەیەک کوڕ و کچی ڕۆژهەڵاتیش کە جلوبەرگی کوردییان لەبەردایە بەشدارن، بەرهەمەکەش لە تەلاری ئەریکەی سنە تۆمار کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوكردنی ڕێگای سەنگاو - دەربەندیخان لە قۆناغی كۆتاییدایە
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی پەلەوەر قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
- کولتوور
- 9 تشرینی یەکەم
دابەشکردنی خەڵاتەکانی نۆبڵ 2025 بەردەوامە